»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
ئاگاداری‌ ئه‌م ئاڵتونه‌ بن

به‌هۆی خراپی كوالێتی ئه‌و ئاڵتونه‌ی هاورده‌ی شاری سلێمانی كردوه‌، بازرگانێكی عه‌ره‌ب ده‌ستگیركراوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری كوالێتی‌ كۆنترۆڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئاڵتونێك نه‌كڕن عه‌یاری‌ له‌سه‌ر نه‌بێت.


عوسمان ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كوالێتی‌ كۆنترۆڵی‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یاند؛ بازرگانێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ ئاڵتونێكی‌ كوالێتی‌ خراپی‌ هاورده‌ی شاری‌ سلێمانی كردوه‌، كه‌ كوالێتی‌ ئاڵتونه‌كه‌ی‌ له‌خوار ستانداری ئاڵتونی‌ عیراقیه‌وه‌یه‌، له‌كاتێكدا له‌عیراق نابێت له‌عه‌یاره‌ كه‌متربێت.


وتی؛ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی سلێمانی رۆژانه‌ سه‌ردانی دوكانی ‌زه‌ڕنگه‌ره‌كان ده‌كه‌ن بۆ پشكنینی ئه‌و ئاڵتونه‌ی به‌ هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن هه‌روه‌ها رێنماییان كراوه‌ نابێت‌ ئاڵتونێك بفرۆشن كه‌ عه‌یاره‌ی‌ له‌سه‌ر نه‌بێت.

 
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌؛ له‌هه‌ر دوكانێكی زه‌رنگه‌ریدا له‌وجۆره‌ ئاڵتونه‌ كوالێتیه‌ خراپه‌ بگرن خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی یاسا ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ك داوای له‌ هاوڵاتیانیش كرد هیچ پارچه‌ ئاڵتونێك نه‌كڕن كه‌ عه‌یاره‌ی‌ له‌سه‌ر نه‌بێت، له‌كاتی هه‌بونی ئه‌و جۆره‌ ئاڵتونه‌ په‌یوه‌ندیی به‌كوالێتی‌ كۆنترۆڵه‌وه‌ بكه‌ن.


وتیشی؛ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان به‌ هاوكاری ئاسایشی سلێمانی توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر‌ هه‌زارو 300 جوت گواره‌ی‌ ئاڵتونی منداڵاندا بگرن كه به‌پێی ستانداردی عێراق دروست نه‌كراوه‌ و‌ كوالێتیه‌كه‌یان خراپ بوه‌.





س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی




235 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/09/2018
زیاتر
»
ئاماری هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌‌...
»
سێمانی ... لەرۆژانی جەژندا حەفتا ریستۆرانت كراوە دەبێت...
»
سەیدسادق- داخستنی دوو کافتریا و لەناوبردنی (٥۰) کیلۆ گۆشت...
»
به‌م جۆره‌ كاره‌بای سپلیتی ماڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌...
»
كاره‌بای سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
»
بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردوو...
»
هاتووچۆی سلێمانی ... داخستنی ڕێگەیەكی ڕاگەیاند...
»
كارەبای سلێمانی بۆدواین جار ئاگاداری خاوەن مۆلیدەكان دەكاتەوە...
»
ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر حه‌بی هۆشبه‌ردا ده‌گرێت...
»
ئاگادارییەك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە...
Copyright ©2015. All rights reserved.