رێگری لە كاركردنی ئاوەرەكان و بازرگانیكردن بە منداڵانەوە دەكرێت، و قائییمقامی سلێمانیش كاری جدی لەو پێناوەدا دەكات.
ئەمرۆ 3 شەممە 7/8 ئاوات محەمەد
قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ نوێنەرانی دام و دەزگاو لایەنە پەیوەنیدارەكان و رێكخراوە ناحكومییەكان كۆبوویەوە بۆ دانانی بەرنامەیەكی تۆكمە و گونجاو، كە رێگری بكات لە كاركردنی ئەو ئاوارانەی لە ئێستادا لە كەمپەكاندا جێگیركراون و بۆكاركردن روو لە شاری سلێمانی دەكەن، و بەشێكیشیان بازرگانی بە مندالەكانیانەوە دەكەن.
لە لایەن بەشداربووانەوە بە چری گفتوگۆكرا لە بارەی دانانی ئەو میكانیزم و رێوشوێنە ئەمنی و مرۆییانەی كە پێویستە دام و دەزگا حكومی و رێكخراوە ناحكومییەكان پێكەوە بیگرنە بەر، تاوەكو رێگری لە زیادبوونی ئەو دیاردە ناشارستانییە بكرێت و مافەكانی پەنابەرانیش تێدا رەچاوبكرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد لە بەردەم كێشەیەكداین كە بێزاری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی لێكەوتۆتەوە، ئەو كێشەیەش پەیوەندیدارە بە هەموو لایەكمانەوە و ئەركی هەموومانە پێكەوە وەكو یەك تیم كار بكەین بۆ چارەسەركردنی و بنەبركردنی دیاردەی سواڵكردن بە منداڵ و ئیشپێكردنیان، وتیشی هەموو هەوڵێكی جدی لەو بارەیەوە ئەدەم.
لە كۆتایدا بڕیاردرا ئیدارەی كەمپەكان و بازگەكان توندو تۆڵبكرێت تاوەكو رێگری لە هاتنە دەرەوەی ئاوەرەكان بكرێت لە سنوری ئەو شوێنانەی تێیدا نیشتە جێ كراون ، پۆلیسی نەوجەوان و بەیوەبەرایەتی منداڵپارێزیش بە هەماهەنگی كاربكەن بۆ كۆكردنەوەی داتاو زانیاری لەسەر ئەوخێزانانەی لە كەمپەكاندا نیشتەجێن و سواڵ یاخود كار و بازرگانی بە منداڵەكانیانەوە دەكەن، هەروەها لە رێگەی رێكخراوە ناحكومییەكانیشەوە خێزانەكانی نیشتەجێی كەمپەكان هۆشیاربكربێنەوە, تاوەكو بەهەموو شێوەیەك رێگری بكرێت لەو دیاردە ناشارستانییەی كە لە رووی لە شاری سلێمانی و دەورووبەری كردووە.
جوان عبداللطیف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی