»   چالاکی رۆژانه
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ خۆتان له‌م جۆره‌ گۆشته‌ به‌دووربگرن


قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتیان خۆیان له‌ كڕینی گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان به‌دور بگرن‌ و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش ده‌ڵێت؛ خواردنی گۆشتی مۆرنه‌كراو مه‌ترسیداره‌و مرۆڤ توشی نه‌خۆشی ده‌كات.

 
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕاگه‌یاند؛ ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت و‌ مۆری سه‌ربڕخانه‌كانی پێوه‌نییه‌، خواردنی مه‌ترسیداره‌.


وتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه‌ پشكنینی بۆ كراوه‌ و هیچ كاتێك گۆشته‌كه‌ مه‌ترسی نه‌خۆشی لێ ناركرێت، ئاژه‌ڵ له‌‌ گوشتارگه‌، پێش  سه‌ربڕین، پاش سه‌ربڕینیش پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ده‌كرێت، پاشان‌ پشكنین بۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌كرێت تا دڵنیا ببنه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ گۆشته‌ بۆ خواردن گونجاوه‌ و كێشه‌ی نییه‌.



وتیشی؛ ئه‌و گۆشتانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ چاودێرییه‌كی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ریان له‌سه‌ر نییه مه‌ترسی نه‌خۆشییان لێده‌كرێت‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیان خۆیان له‌و جۆره‌ گۆشته‌ مه‌ترسیدارانه‌ به‌دووربگرن.


سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات، بۆسه‌لامه‌تی خۆیان و خێزانه‌كانیان خۆیان له‌كڕینی ئه‌و گۆشتانه‌ به‌دووربگرن له‌كاتی هه‌بونی گۆتفرۆشه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



1022 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
29/07/2018
زیاتر
»
وێنه‌ ... لیژنه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن...
»
گۆشتی مۆرنه‌كراو جێگه‌ی مه‌ترسیه‌...
»
لە كۆگایەكدا دەستبەسەر برێكی زۆر فاستی بەسەرچوودا دەگیرێت...
»
كارگه‌یه‌كی شه‌ربه‌ت داده‌خرێت...
»
لە پێنجوێن.. لیژنە هاوبەشەكان هەڵمەتێكی فراوان ئەنجام ئەدەن...
»
لیژنە هاوبەشەكان: خەنەی بەرائئەت بەكار مەهێنن...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
خواردنی بستەی رەنگكراو زیانی بۆ تەندروستی هەیە...
»
سلێمانی.. زیاتر لە 14 تۆن لەناوبراون...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشتی سور لەناودەبرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.