»   کۆبونه‌وه‌کان
بڕی هاوردەكردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریكرا..
   
 لە مانگی 8 دا هاوردەكردنی بەرهەمی پەلەوەری و بەرووبوومی ئاژەڵی لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆ هاوسەنگ دەكرێت ، و لەوەرزی گەرماشدا خواستی هاوڵاتیان لەسەر ماسی زۆرتر دەبێت.

ئەمرۆ چوار شەممە  25.7.2018  ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەرووبومی پەلەوەری و ئاژەڵی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە بۆ دیاریكردنی ئەو بەرووبومانەی پرۆتین لە پێكهاتەكەیدا هەیەو  ڕۆژانە خواستی هاوڵاتیانی لەسەرە، ئەویش بە رەچاوكردن و هاوسەنگی كردنی لەگەڵ بەرووبوومی ناوخۆ.

لەكۆبوونەوەكەدا بریاردرا بە پێی رێنماییە ڤێترنەرییەكان و  پشكنینی تاقیگەیی بۆ مانگی ئاب رێگە بە هاوردەكردنی بەرووبوومی ئاژەڵی بدرێت بۆ پارێزگای سلێمانی بە بڕی 5000 سەر ئاژەڵ  و 500 تۆن گۆشتی سور، بەرووبومی پەلەوەریش دیاریكرا بە بڕی 500 تۆن مریشك، 510 تۆن هێلكە،  و بەهۆی خواستی زۆری هاوڵاتیانیش رێگە دەدرێت  بڕی 2400 تۆن ماسی بۆ هەریەكە لە مانگەكانی 8 و 9 و 10 هاوردە بكرێت.

بەمەبەستی پاڵپشتیكردن لە بەرهەمی ناوخۆ و بە پێی گۆرانكاری وەرزەكان، و بە لەبەرچاوگرتنی خواستی هاوڵاتیان و پركردنەوەی پێویستییەكانی بازار، مانگانە لیژنەی پەلەوەری و بەرووبومی ئاژەڵی بە سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی و بە پێی لێكۆڵینەوە و داتاو زانیارییەكان بریار لەسەر دیاریكردنی بری بەرهەمی هاوردە دەدرێت.

جوان عبداللطيف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

615 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/07/2018
زیاتر
»
سلێمانی.. كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن دەكرێت.....
»
رێكخراوی فورات سەردانی قائیمقامییەت دەكەن.. ...
»
بڕی هاوردەكردنی گۆشت و ماسی و بەرهەمە پەلەوەرییەكان بۆ مانگی ئایار دیاریكرا.....
»
لە سلێمانی پڕۆژەیەك بۆ پاراستنی و سەوزكردنی چیای گۆیژە راگەیەندرا...
»
چیای گۆیژە دەپارێزرێت...
»
سلێمانی: هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی كۆلێرا تومار نەكراوە...
»
خشتەی کارکردنی مۆلیدە بۆ مانکی ئایار دیاریدەکرێت...
»
کار بۆ بنەبرکردنی دیاردەی سواڵکردن دەکرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: بەبێ جیاوازی مامەڵەيان لەگەڵ دا دەکرێت.. ...
»
رێگرى لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد دەكرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.