»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
ئاماری هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌‌


به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزار ئاماری هاتنی گه‌شتیارانی شاری سلێمانی له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت " له‌سه‌دا چل هاتنی گه‌شتیاران بۆ پارێزگای سلێمانی زیادی كردوه‌"


علی ره‌ئوف، به‌ڕێوبه‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ له‌ ده‌ رۆژی رابردودا، به‌هۆی سه‌قامگیری و ئارامی و خۆشی ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی سنوری شاری سلێمانی زیاتر له‌ 139 هه‌زار گه‌شتیار رویان له سنوری‌ پارێزگاكه‌ كردووه‌‌.


ووتی؛ له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 139 هه‌زار و 721 گه‌شتیار روویان له‌شاری سلێمانی كردوه‌،‌ به‌راورد به‌ جه‌ژنی ساڵی رابردو 96 هه‌زار و 936 گه‌شتیار بووه‌، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ی سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ پارێزگای سلێمانی له‌سه‌دا چل زیادی كردوه‌.


هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند؛ به‌هۆی زیادکردنی ڕسومات لەسەر گەشتیاران لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەراورد بە جەژنەکانی پێشوو ژماره‌ی گەشتیاری ئێرانی كه‌می كردوه‌ كه لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا 7 هەزار گه‌شتیار‌ ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە. 


به‌ڕێوبه‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی وتیشی؛ ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارنه‌ی روویان له‌ پارێزگای سلێمانی كردووه‌ له‌ رۆژه‌كانی‌ 12 بۆ 21 مانگی 6 تۆمار كراون‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی




1589 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/06/2018
زیاتر
»
سێمانی ... لەرۆژانی جەژندا حەفتا ریستۆرانت كراوە دەبێت...
»
سەیدسادق- داخستنی دوو کافتریا و لەناوبردنی (٥۰) کیلۆ گۆشت...
»
به‌م جۆره‌ كاره‌بای سپلیتی ماڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌...
»
كاره‌بای سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
»
بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردوو...
»
هاتووچۆی سلێمانی ... داخستنی ڕێگەیەكی ڕاگەیاند...
»
كارەبای سلێمانی بۆدواین جار ئاگاداری خاوەن مۆلیدەكان دەكاتەوە...
»
ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر حه‌بی هۆشبه‌ردا ده‌گرێت...
»
ئاگادارییەك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە...
»
سلێمانی .... هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.