»   سلێمانی
مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی


مۆزه‌خانه‌یه‌كی شوێنه‌واریه‌ له‌ ساڵی (1961) له‌ ماڵێكی بچوكی گه‌ڕه‌كی شۆڕش دانراوه،‌ ساڵی (1981) گواسترایه‌وه‌ بۆ ئه‌و جێگایه‌ی ئێستای شه‌قامی سالم‌ له‌ شاری سلێمانی.


له‌ ریزبه‌ندی مۆزه‌خانه‌كانی عێراق مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی،‌ له‌ پله‌ی ده‌هه‌میندایه‌، چه‌ندین پارچه‌ی شوێنه‌واریی چاخه‌كانی به‌ردین و چاخه‌كانی تری میزۆپۆتامیای تێدایه، به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌ مێژوویی و كه‌له‌پوریه‌ ڕه‌سه‌نه‌كاندایه‌،‌ به‌و ئامانجه‌ی مۆزه‌خانه‌كه‌ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌نتر بكات له‌ ڕووی پێك هاته‌ شوێنه‌واریه‌ دێرینه‌كانه‌وه‌.



له‌رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ده‌رگای ئاوه‌ڵایه‌ و پێشوازی له‌ هاوڵاتیانی و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی ده‌كات.

















370 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/06/2018
زیاتر
12
Copyright ©2015. All rights reserved.