»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
سێمانی ... لەرۆژانی جەژندا حەفتا ریستۆرانت كراوە دەبێت


گەشتوگوزاری سلێمانی ئامادەكاری بۆ پێشوازیكرد لە گەشتیاران كردوە و بەڕێوەبەری گەشتیاری داوا دەكات بازاڕ و مۆڵەكان بكرێنەوە.


مستەفا حمە رەحیم، بەڕێوەبەری گەشتیاری گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند؛ بەمەبەستی پێشوازیكردنی گەشتیارن لە رۆژانی جەژن، گەشتوگوزار چەند لیژنەیەكی تایبەتی پێك هێناوە، لەبازگەكان‌ پروشەر دابەشدەكەن و بەهاوكاری سەنتەری زانیاری، گەشتیاران رێنوێنی دەكەن بە پێدانی زانیاری لەسەر شوێنە گەشتیاری و ئۆتێل و مۆتێل و هەموو ئەو شوێنانەی پێویستیان پێیەتی.


وتی؛ لە جەژنی رەمەزاندا، زیاتر لە حەفتا ریستۆرانتی گەشتیاری‌ كە پێشتر پەیمانیان داوە بەكردنەوەی شوێنەكانیان لە بۆنەكاندا، شوێنەكانیان كراوە دەبێت بۆ پێشوازی كردن لە‌ گەشتیاران.


‌راشیگەیاند؛ وەك رۆژانی ئاسایی لیژنەكانی گەشتوگوزار سەردانی ئوتیل، مۆتێل، ریستۆرانت و شوێنە گەشتیارەكان دەكەن پشكنینی خوادن و خواردنەوەكان و هەرشوێنێك پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبێت سزادەدرێت.


ئەوەشی رونكردەوە؛ كەلە وڵاتانی دنیا بۆنەكان بۆ بازرگانی كردن بەكاردەهێنرێن، بۆ سودمەند بونی خاوەنەكانیان و گەشتیارانیش، داواكارم بازاڕ و مۆڵ و ئەو شوێنانەی پێداویستی رۆژانە دەفرۆشن‌ لە جەژنەكان و بۆنەكانی تردا بكرێنەوە‌ لەبەر ئەوەی گەشتیاران‌ كاڵاوشمەك بەكاردەهێنن یاخود بە دیاری بۆ كەسوكاریان دەبەنەوە.



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی








1700 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/06/2018
زیاتر
»
سەیدسادق- داخستنی دوو کافتریا و لەناوبردنی (٥۰) کیلۆ گۆشت...
»
به‌م جۆره‌ كاره‌بای سپلیتی ماڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌...
»
كاره‌بای سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
»
بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردوو...
»
هاتووچۆی سلێمانی ... داخستنی ڕێگەیەكی ڕاگەیاند...
»
كارەبای سلێمانی بۆدواین جار ئاگاداری خاوەن مۆلیدەكان دەكاتەوە...
»
ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر حه‌بی هۆشبه‌ردا ده‌گرێت...
»
ئاگادارییەك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە...
»
سلێمانی .... هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت...
»
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلیمانی نمایشی ئوتومبێل قەدەغە دەکات...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.