»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
سەیدسادق- داخستنی دوو کافتریا و لەناوبردنی (٥۰) کیلۆ گۆشت



لە پێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سەیدسادق لە گەڕان و پشكنینەكانی بەردەوامە و بەو هۆیەشەوە دوو كافتریا و هۆڵی بلیاردی داخستووە‌ و دەستیشی بەسەر زیاتر لە (50) كیلۆگرام گۆشتی سوردا گرتووە كە لە رووی تەندروستییەوە بۆ خواردن نەشیاو بووە.


بەپێی رونكردنەوەی قائیمقامیەتی سەیدسادق داخستنی ئەو دوو كافتریایە بەهۆی پابەند نەبونیان بووە بە مەرج و رێنماییەكانەوە كە چەندین جار ئاگاداركرابوونەوە.


ئەو بڕە گۆشتەش كە دەستی بەسەرداگیراوە بەكارهێنان و فرۆشتنەكەی بەپێچەوانەی رینماییە تەندروستییەكان بووە، ئاماژە بەوەش كراوە بە هیچ جۆرێك رێگە نادرێت بەبێ‌ پشكنینی ڤێتێرنەری و لەسەر شەقام و كۆڵانەكان ئاژەڵ سەرببردرێت و گۆشتەكەی بفرۆشرێت. تەواوی ئەو بڕە گۆشتەش لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە سوتێنراوە و لەناو براوە.


ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
1843 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/06/2018
زیاتر
»
به‌م جۆره‌ كاره‌بای سپلیتی ماڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌...
»
كاره‌بای سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
»
بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردوو...
»
هاتووچۆی سلێمانی ... داخستنی ڕێگەیەكی ڕاگەیاند...
»
كارەبای سلێمانی بۆدواین جار ئاگاداری خاوەن مۆلیدەكان دەكاتەوە...
»
ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر حه‌بی هۆشبه‌ردا ده‌گرێت...
»
ئاگادارییەك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە...
»
سلێمانی .... هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت...
»
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلیمانی نمایشی ئوتومبێل قەدەغە دەکات...
»
ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانییه‌وه‌...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.