»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
به‌م جۆره‌ كاره‌بای سپلیتی ماڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌


بڕێكی زۆر كاره‌بای به‌كارهاتوو بۆ ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه‌یه‌ و وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت پاككردنه‌وه‌ی فلته‌ره‌كانی كاره‌بای كه‌متر پێویسته.‌


سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ له‌ وەرزی هاویندا زیاتر لە سەدا 60 وزەی كارەبا بۆ ئامێرەكانی فێنككەرەوه‌ بەكاردەهێنرێت.


ووتی؛ بۆ ئەوەی وزەی كاره‌بای بەكاربراو به‌فیڕۆ نه‌چێت، پێویستە ئامێری سپلێته‌كه‌‌ لەسەر پلەی (25) جێگیر بكرێت، چونكه‌ به‌ وزەیەكی كەمتر ماڵ فێنك ده‌كاته‌وه‌.



ووتیشی؛ به‌ پاككردنه‌وه یان گۆڕینی فلتەره‌كانی هه‌واكه‌ی، بەتایبەت لەكەشوهەوای خۆڵاویدا، چونكە به‌پیس بوونیان رێگری لە باش كاركردنی ده‌كات و ووزه‌ی له‌ سەدا 5 كارەبای زیاتر پێویستە.



رونیكرده‌وه‌؛ لەكاتی كارەبا بڕاندا، لە سویچەوە سپلێت بكوژێنرێتەوە، پاش چەند خولەكێك لە هاتنەوەی كارەبا هەڵبكرێته‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆری له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كارەبا و نه‌كوژاندنه‌وه‌ی فیده‌ره‌كان، داخستنی دەرگاو پەنجەرەی ئەو ژوورانەی كە سپلێت تێیدا بەكاردێت.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


1551 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/06/2018
زیاتر
»
كاره‌بای سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
»
بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردوو...
»
هاتووچۆی سلێمانی ... داخستنی ڕێگەیەكی ڕاگەیاند...
»
كارەبای سلێمانی بۆدواین جار ئاگاداری خاوەن مۆلیدەكان دەكاتەوە...
»
ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر حه‌بی هۆشبه‌ردا ده‌گرێت...
»
ئاگادارییەك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە...
»
سلێمانی .... هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت...
»
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلیمانی نمایشی ئوتومبێل قەدەغە دەکات...
»
ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانییه‌وه‌...
»
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ ڕێی بانكه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.