»   چالاکی رۆژانه
گۆشتی مۆرنه‌كراو جێگه‌ی مه‌ترسیه‌



گۆشتی مۆرنه‌كراو، ئه‌و گۆشته‌ی له‌ سه‌ربڕینخانه‌ی سلێمانی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ و له‌كاتی خواردن یان به‌كارهێنانی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرڤ دروست ده‌كات.



د.رزگار حمه‌خدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند؛ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ده‌برێنه‌ سه‌ربڕینخانه‌ی سلێمانی سه‌ره‌تا و پێش سه‌ربڕینیان پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ له‌ڕوی گونجاوییه‌وه‌ بۆ سه‌ربڕین ده‌كرێت.


ووتی؛ دوای سه‌ربڕین، هه‌رسێ پشكنینی غوده‌ی لیمفاویه‌كانی، ناوسك( جگه‌ر، سییه‌كان و دڵ)ی پاشان بۆ گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كه‌ ده‌كرێت، له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆس یان یه‌كێك له‌ نه‌خۆشیه‌ هاوبه‌شه‌كانی ‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ رێگه‌ به‌خواردن و به‌كارهێانی نادرێت و ئاژه‌ڵه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت.


ووتیشی؛ گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له‌ پشكنین ده‌رچوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتنه‌ری سلێمانی‌ مۆری دڵنیای بونه‌وه‌ی ده‌كات،‌ بۆ به‌تاڵ بونه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌ له‌و هۆرمۆن و ئه‌نزیمانه‌ی كه‌ هێشتا له‌له‌شی ئاژه‌ڵه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌، له‌ به‌فرگر‌ داده‌نرێت و دوای (18) كاتژمێر گۆشته‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بێت بۆ خواردن و به‌كارهێنان.


رونیكرده‌وه‌؛ ئه‌و گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌بێ مۆری ڤێتنه‌ری و دورله‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌فرۆشرێت پشكنینی‌ بۆ نه‌كراوه،‌ شوێنی ‌فرۆشتنه‌كه‌شی ناگونجاو ته‌ندروست نییه‌‌، به‌رده‌وام میكرۆب و دوكه‌ڵی ئوتومبێل به‌سه‌ر ئه‌م گۆشته‌دا بڵاوده‌بێته‌وه، كه‌ ده‌بێته‌ مه‌ترسیدارترین و ناته‌ندروسترین جۆری گۆشت و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه‌. 



د. رزگار حمه‌ خدر داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی گۆشتدا سه‌ره‌تا له‌ مۆری سه‌ر لاشه‌ی ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربڕاوه‌كه‌ دڵنیا بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ سه‌لامه‌تی و پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان، ئه‌و گۆشته‌ی مۆر نه‌كراوه‌ له‌شه‌قام و شاڕێكاندا به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، مه‌كڕن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ره‌، خۆیان له‌ نه‌خۆشیه‌ مرۆژه‌ڵیه‌كان بپارێزن.‌


له‌ دورۆژی رابردودا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك لاشه‌ی ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاودا گرتوه‌ كه‌ به‌ نایاسایی و به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتنه‌ری سه‌ربڕابون و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌یان ره‌وانه‌ی بازاڕ و شه‌قامه‌كانیان كردبون، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڤێتنه‌ری سلێمانیه‌وه‌ له‌ناوبراون. 


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



852 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/06/2018
زیاتر
»
لە كۆگایەكدا دەستبەسەر برێكی زۆر فاستی بەسەرچوودا دەگیرێت...
»
كارگه‌یه‌كی شه‌ربه‌ت داده‌خرێت...
»
لە پێنجوێن.. لیژنە هاوبەشەكان هەڵمەتێكی فراوان ئەنجام ئەدەن...
»
لیژنە هاوبەشەكان: خەنەی بەرائئەت بەكار مەهێنن...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
خواردنی بستەی رەنگكراو زیانی بۆ تەندروستی هەیە...
»
سلێمانی.. زیاتر لە 14 تۆن لەناوبراون...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكە لەناو دەبرێت...
»
رۆژانە، بەدواداچون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان دەكرێت...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.