»   چالاکی رۆژانه
كارگه‌یه‌كی شه‌ربه‌ت داده‌خرێت


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر تام و شه‌ربه‌تی ئاماده‌كراوی ماوه‌به‌سه‌رچودا ده‌گرن.
  

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌ی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ كارگه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌ی لیره‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر تام و شه‌ربه‌تی گیراوه‌دا، ده‌گرن‌.


سه‌رۆكی لیژنه‌كان ووتی؛ خاوه‌ن كارگه‌كه‌‌ تامی ماوه ‌به‌سه‌رچو‌ی بۆ شه‌ربه‌ت گرتنه‌وه‌ به‌كارهێناوه‌ و به‌نیازی خستنه بازاڕیشی بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ردانی لیژنه‌كان و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ركه‌وتوه‌ له‌ كۆگای كارگه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌ی لیره‌ بڕیكی زۆر شه‌ربه‌ت به‌‌ تامی ماوه‌ به‌سه‌رچوو ئاماده‌كراوه‌ بۆ فرۆشتن.


ووتیشی؛ جۆری ئه‌و تامه‌ی بۆ دروستكردنی شه‌ربه‌ته‌كانی به‌كاری هێناوه‌ مۆزه‌ بڕه‌كه‌ی (40) لیتره‌، ‌كه‌ (639) كێسی گرتۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها به‌تامی لیمۆ (650) كێس شه‌ربه‌تی ئاماده‌كردوه‌.‌


راشیگه‌یاند؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر تامی شه‌ربه‌ت و شه‌ربه‌ته ئاماده‌كراوه‌‌كاندا گیراوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ناوده‌برێت له‌گه‌ڵ داخستنی كاركه‌گه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.‌‌  




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی












1122 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/05/2018
زیاتر
»
لە پێنجوێن.. لیژنە هاوبەشەكان هەڵمەتێكی فراوان ئەنجام ئەدەن...
»
لیژنە هاوبەشەكان: خەنەی بەرائئەت بەكار مەهێنن...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
خواردنی بستەی رەنگكراو زیانی بۆ تەندروستی هەیە...
»
سلێمانی.. زیاتر لە 14 تۆن لەناوبراون...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكە لەناو دەبرێت...
»
رۆژانە، بەدواداچون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان دەكرێت...
»
سلێمانی ... هەڵمەتێكی نوێ دەست پێدەكات...
»
له‌ سلیمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری عه‌وله‌ سیس لابرا...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.