»   راپۆرت
لیژنە هاوبەشەكانی چاوێكی كراوەن بۆ خزمەتی شاری سلێمانی


بەمەبەستی رێگری كردن لە فرۆشتنی كاڵاوشمەكی خراپ و ماوە بەسەرچوو لە مانگی رەمەزان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامەیەتی سلێمانی سەردان و پشكنینەكانیان بۆ بازار و شوێنەگشتیەكان زیاتر بوە و لیژنەیەكی تایبەت بەمانگی رەمەزان-یشیان پێكهێناوە.


لیژنەی مانگی رەمەزان


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا سەردان و پشكنین بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەكان لە بەرەبەیانی زووەوە تا درەنگانێكی شەو بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئابوری و چاودێری بازرگانی و دەزگا خزمەتگوزاریەكانی تری حكومەت زیادی كردوە، توانیومانە تارادەیەكی زۆر باش كۆنترۆڵی بازار بكەین، لە هەر شوێنێك سەرپێچی كرابێت راستەوخۆ لیژنەكان روبەروی یاسایان كردونەتەوە.

ووتی؛ لەبەر پیرۆزی مانگی رەمەزان بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنەیەكی تایبەتی بە مانگی رەمەزانی پیرۆز پێكهێناوە كە رێگری لە فرۆشتنی خواردنەوە مەستیەكان لەسەر شەقامەكان دەكات، وتیشی؛ لە چەند رۆژی رابردودا لیژنەی مانگی رەمەزان دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر خواردنەوە دەستی بەسەردا گرتووە.



گرنگی زیاتر بە لایەنی تەندروستی دەدرێت


چاودێری كردنی لایەنی تەندروستی دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتیەكان بەتایبەت ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوانەیان لەمانگی رەمەزاندا پێشكەش دەكەن، یەكێك لە ئەركە سەرەكیەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت كە نوێنەرەكانی تەندروستی بەپێی پسپۆڕیان پشكنین بۆ ئەو كاڵاو شمەكان دەكەن بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت.

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكان ووتی؛ مانگی رەمەزانی پیرۆزدا هاوڵاتیان و رۆژوەوان ئارەزوی خواردنی خۆش و سفرەی بەربانگی رازاوە دەكات، بۆیە لەڕوی تەندروستیەوە لیژنەكان بەدواداچون و پشكنیەكانیان لەسەر ئەو خواردن و خواردنەوانە چڕكردۆتەوە لەمانگی رەمەزاندا خواستی زیاتری لەسەرە.

رونیكردەوە؛ پێویستە دوكاندار و بازرگانەكان پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن و ئەو خواردن و خواردنەوانەی بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن شێوازی دروستكردن و عەمباركردنیان بەپێی مەرجەكانی تەندروستی بێت بۆئەوەی شیاوی خواردن و بەكارهێنان بێت.

ووتیشی؛ لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، هەر دوكان و بازرگان و شوێنێك پابەندی مەرجەكانی تەندروستی نەبێت بەشێوەیەك روبەروی یاسا دەكرێتەوە جارێكی تر دوبارەی نەكاتەوە، بۆیە هەموو ئەو خواردنانە پێویستە لایەنی تەندروستی پارێزراوبێت. 



چاودێری نرخ و كوالێتی كاڵاوشمەكەكان دەكرێت


یەكێكی تر لە ئەركی لیژنە هاوبەشەكان، چاودێری نرخ و كوالێتی كاڵاوشمەكەكانە، بەشێك لە بازرگان و دوكاندارەكان مانگی رەمەزان بە دەرفەتێكی باش بۆ گرانكردنی نرخەكانیان دەزانن، لیژنە هاوبەشەكان لەرێی نوێنەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی رێگری لە بەرزكردنەوەی نرخ دەكات.
   

دیار جەمال، نوێنەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند؛نرخی مانگەكانی (1،2،3،4) كراوە بەبنەمای دیاریكردنی نرخ لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، نرخەكانی هەریەك لە خواردەمەنیەكان وشەكە و گۆشت و چەرەسات و شیرینی و كاڵاو شمەكەكانی تر لەو مانگانەی پێشودا چۆن بوە، پێویستە لە مانگی رەمەزانیشدا هەمان نرخی بێت.

ووتی؛ لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام بەدواداچون بۆ نرخی ئەو كاڵاوشمەكانە دەكەن هەر دوكان و فرۆشیارێك مانگی رەمەزان بۆ بەرزكردنەوەی نرخی كاڵاوشمەكەكانی بەكاربهێنێت لەلایەن لیژنەكانەوە روبەروی یاسا دەكرێتەوە. 

ووتیشی؛ هەر دوكان و بازرگانێك زانیاری سەركاڵاوشمەكەكان بگۆڕێت، دەستكاری لیبڵەكانیان بكات و ناوی كاڵایەك بگۆڕێت بۆ كاڵایەكی تری بەناوبانگ، فێڵی بازرگانیە و لە دادگا پەڕاوی یاسایی بۆ دەكرێتەوە.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامه‌یتی سلێمانی 
 

701 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2018
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی: بریاری لابردنی خانەکان جێبەجێدەکات...
»
سلێمانی: 118 كافتریای نێرگەلە هەیە...
»
قائیمقامی سلێمانی: لەرووی سەلامەتی باڵەخانەكانەوە هەنگاوی گرنگ نراوە ...
»
قائیمقامی سلێمانی بەدواداچون بۆ گرفتەكانی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ئوتێل فەرەح دەكات...
»
بەوێنە : گەیشتنی ژمارەیەكی زۆری خێزانی عەرەب بۆ سلێمانی ...
»
ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشەنگی سلێمانی پشتراست دەکاتەوە...
»
شەقامەکانی سلێمانی رووناکدەکرێتەوە...
»
سلێمانی ... كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری بەڕێوەچوو...
»
كارگەی جگەرەی سلێمانی دەكرێتە ناوەندێكی گەورەی رۆشنبیری...
1
Copyright ©2015. All rights reserved.