»   هه‌مه‌ڕه‌نگ
مەترسەكانی ئندۆمی ئاشكرا دەكرێت



ئندۆمی، ئەو خواردەمەنیەی تام وچێژی تایبەتی هەیە و خەڵكان بە گشتی و مناڵ بەتایبەت ئارەزووی خواردنی دەكەن، بێ ئەوەی زیانەكانی بزانن، پسپۆڕێكی بواری خواردەمەنی زیانەكانی ئندۆمی لەسەر لەشی مرۆڤ  ئاشكرا دەكات و داوا لە دایكان و باوكان دەكات لەخواردنی بەدووربن.


چیمەن بایز، هەڵگری بروانامەی ماستەر لە بواری زانستی خۆراك رایدەگەیەنێت: ئندۆمی لە ( ئاردی گەنم، نیشاستە، خوێ، بەهارات و ماددەكانی پاراستن ) پێكهاتووە، ئەو خۆراكە ماددانەی تێدا نییە كە لەشی مرۆڤ پێویستی پێبێت، و لە سەرچاوەی ترەوە دەستی دەكەوێت، خواردنیشی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ بەتایبەت مناڵ دروستدەكات.


چیمەن بایز ووتیشی: بەهۆی زۆری رێژەی چەوری لە ئندۆمی-دا، مەترسی بەرز بوونەوەی رێژەی كۆلسترۆڵی خوێنی هەیە، كەئەمەش هۆكارە بۆ خاوبوونوەی دەمارەكانی دڵ و توشبوون بە جەڵتەی دڵ، و زیادبوونی كێشی مرۆڤ یەكێكی ترە لە مەترسیەكانی خواردنی ئندۆمی لەبری ژەمەكان.

ووتیشی:   ئەو خوێیەی لە دروستكردنیدا بەكار هاتووە جۆرەكەی (621 E  ) مەترسی نەخۆشی بۆسەر دەمارەكانی مێشك و مۆخی مرۆڤ، كە بێهێز و  كەم توانای بیركردنەوەی دەكات، و خانەكانی مێشك لەناودەبات و مێشكی مرۆڤیش بەهۆی خواردنی بەردەوامی ئندۆمیەوە توانای دروستكردنەوەی خانەكانی مۆخی نامێنێت بەتایبەتی لە منداڵدا.

هەروەها: یەكێكی تر لەو ماددانەی راگرتنی شێی شعریەی ئندۆمیەكەیە، كە توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە مەترسی لەسەر گورچیلەكانی مرۆڤ بەتایبەت منداڵ دروستدەكات. 


چیمەن بایز ئاماژەی بۆئەوشكرد، ئندۆمی هیچ بەها خۆراكیەكی نییە كەلەشی مرۆڤ پێویستی پێبێت، خواردنیشی زیانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە بەتایبەت منداڵ، داواكارم لە دیكان و باوكان خواردنی ئندۆمی بەدوربن و لە منداڵەكانیانی قەدەغەبكەن.  
  

لەماوەی رابردوودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ئندۆمی ماووە بەسەرچوودا گرتووە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆ لەناوبراوە و خاوەنەكەشی رووبەرووی یاسا كراوەتەوە. 


س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی








617 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/03/2018
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.