»   چالاکی رۆژانه
لە پێنجوێن.. لیژنە هاوبەشەكان هەڵمەتێكی فراوان ئەنجام ئەدەن


لەسەر داوای قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی،  لە قەزای پێنجوێن هەڵمەتێكی فراوان بۆ چاودێری كردنی ووردی بازار و ماركێت و شوێنە گشتییەكانی ئەو قەزایە ئەنجام درا، و لە ئەنجامیشدا دەست بەسەر برێكی زۆر مەواد و كەل و پەلی جۆراوجۆردا گیراوە.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند: بە بەشداریپێكردنی 8 لیژنەی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بە تایبەتمەندی پسپۆرێتی جیاوازەوە، هەڵمەتێكی فراوانمان بۆ (نانەواخانە، چێشتخانە، ماركێت، ئارایشتگا، وێستگەكانی سوتەمەنی) و شوێنەگشتییەكانی سنوری قەزای پێنجوێن ئەنجامدا،  ئەمەش پاش ئەوە هات كە لە لایەن قائیمقامی قەزای پێنجوێنەوە بە فەرمی داوا لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی  كرا، كە بە هاوبەشی لیژنەكانی قائیمقامییەتی هەردوو قەزای پێنجوێن و سلێمانی هەڵمەتێكی فراوان ئەنجام بدرێت تاوەكو بەشێوەیەكی پراكتیكی  سود لە ڕێنمایی و ئەزموونەكانی یەكتر وەربگرین.

لە بارەی هەڵمەتەكەوە سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان زانیاری زیاتری خستەروو، ووتی: لیژنەكانمان ڕێنمایی پێویستیان بەو شوێنانە داوە كە رۆژی رابردوو سەردانیان كردوون، و هەروەها یانزە پسوڵەی سەرپێچی  تۆماركراوە، و دەستیش گیراوە بەسەر بڕی زیاتر لە 7 سه‌د كیلۆگرام لە خواردەمەنی و كاڵا وشتومەكی  جۆراوجۆری ماوە بەسەرچوودا، و ووتیشی سەرجەم ئەو كاڵا وشتومەكانەی كە دەستیان بەسەرداگیرابوو  بەمەبەستی لەناوبردن ڕادەستی قائیمقامیەتی پێنجوێن كرا.

 جوان عبداللطيف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

1057 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/03/2018
زیاتر
»
لیژنە هاوبەشەكان: خەنەی بەرائئەت بەكار مەهێنن...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
خواردنی بستەی رەنگكراو زیانی بۆ تەندروستی هەیە...
»
سلێمانی.. زیاتر لە 14 تۆن لەناوبراون...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكە لەناو دەبرێت...
»
رۆژانە، بەدواداچون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان دەكرێت...
»
سلێمانی ... هەڵمەتێكی نوێ دەست پێدەكات...
»
له‌ سلیمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری عه‌وله‌ سیس لابرا...
»
شارەوانی سلێمانی زیادەرۆییەکان لادەبات...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.