»   سلێمانی
مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكە

مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەكە لە ساڵی 1979 لە سەرداوای حكومەتی ئەوسای عێراقی بۆ كۆلیژی كشتوكاڵ دروستكراوە و دواتر بۆتە ئیدارە محەلی سلێمانی، پاشان كرا بە زیندان بۆ شۆڕشگێڕان و كەسانی ئازادی خواز.

لە بەرئەوەی ڕەنگی باڵەخانەكە سوورە بۆیە پێی وتراوە ( ئەمنە سوورەكە).

لە ڕاپەرینی ساڵی 1991 ئازاد كراو لە 1995 كراوەتە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكە و چەندان بەشی جیاواز لە خۆ دەگرێت، كە گشتیان گوزارشت لە تاوانەكانی رژێمی روخاوی سەدام لە دژی كورد دەكەن.

ڕۆژانە هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی دەكەن و بە چاوی خۆیان زوڵم و ستمەكانی رژێمی روخاوی بەعس دەبینن كە بەرامبەر هاووڵاتییانی كوردستان كرابوو. لە كاتژمیر 8ی بەیانی تاكو 4ی ئیوارە پیشوازی لە گەشتیاران دەكات.



3114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/12/2014
زیاتر
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.