»   بانگه‌واز
لیژنەكان هاوڵاتیان لە بونی جۆرە خواردێكی زیان بەخش ئاگادار دەكاتەوە
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هاوڵاتیان لە بونی جۆرێك (ساس)ی زیان بەخش ئاگاداردەكەنەوە كە ماوەكەی بەسەرچووە و ئێستا لە زۆربەی ماركێت و بازاڕەكاندا دەفرۆشرێت , 
لە ماوەی چەند رۆژی  رابردوودا برێكی زۆر ساسی بیبەری ماوە بەسەرچوو لە ماركێتەكانی شاری سلێمانی دا دەستی بەسەردا دەگیرێت و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانیش هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە ئەو جۆرە ساسە ماوەی بەكارهێنانی بەسەرچووەو  گونجاو نیە بۆ خواردن.
لیژنەی تەندروستی و فێترنەری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لەمیانەی سەردانیان بۆ ماركێت و بازارەكانی شاری سلێمانی دەست بەسەر  برێكی زۆری ساسی ماوە بەسەرچوودا دەگرن كە ماوەی بەكارهێنانەكەی ساختە كراوە و بەكارهێنانی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، 
سۆران عبدالغفور سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند پاش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی لیژنەكان دەركەوت ماوەی بەكارهێنانی ئەو جۆرە ساسە بەسەرچووەو مێژووی دەرچونی ساختەی لەسەردانراوە, ووتیشی پاش پشكین دەركەوت كە بەكارهێنانی زیانێكی زۆر بەتەندروستیدەگەیەنێت، وتیشی  بەدواداچونیان بۆ سەرچاوەی ساسەكە كردووە و   ئەو كەسەی كە  ساسەكەی هێناوە و مێژووەكەی ساختە كردووە بۆ سزادانی رووبەرووی دادگا كراوەتەوە , سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە خۆیان بەدور برن لە خواردنی ئەو جۆرە ساسەو داواش دەكات لەكاتی بەدیكردنیدا لە هەر شوێنێك لیژنەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە. 

راگەیاندنی قائیمقامییەتی سلێمانی

2270 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/02/2015
زیاتر
1
Copyright ©2015. All rights reserved.