»   چالاکی رۆژانه
لیژنە هاوبەشەكان: خەنەی بەرائئەت بەكار مەهێنن

بەهۆی دەستكاری كردنی مێژووی دروستكردن و درێژكردنەوەی ماوەی بەكارهێنانی، لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر بڕێكی زۆر خەنەدا دەگرن و نوێنەری چاودێری بازرگانی خانمانی لێ ئاگاداردەكاتەوە و رایدەگەیەنێت بازرگانەكە رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە. 

دیار جەمال، نوێنەری چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لەلایەن لیژنەی كۆگاكانەوە پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەكانە دەكرێت كە بۆماوەیەك تیایدا عەمباركراوە، لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەكانیان دەست بەسەر زیاتر لە 8 سەد كیلۆ خەنەی بەرائەتدا دەگرن.

نوێنەرەكەی چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەكان ووتیشی: ئەو بازرگانەی خەنەی بەرائەتی هاوردە كردووە دەستكاری مێژووی دروستكردن و بەسەرچوونەكەی كردووە و لەرێی درێژكردنەوەی ماوەی بەكارهێنانەكەیەوە بڕێكی زۆر لە خەنەكەی خستۆتە بازارەوە.

ووتیشی: بەپێی یاسای بازرگانی هەركاڵاوشمەكێك دەستكاری كردنی لیبڵەكان، بە فێڵی بازرگانی ئەژمار دەكرێت، لەبەر ئەوەی لێبڵی كارگەی بەرهەمهێنەرەكە یاساییە و دەستكاری كراوەكە  سەرپێچیكردنە، پێویستە سەرپێچیكار سزای بدرێت.

هەروەها، دیار جەمال داوا لە خانمان دەكات لە كاتی بازاڕكردن  ئاگاداری مێژووی دروستكردن و بەسەرچوونی خەنە و بۆیەو هەموو ئەو مەوادە جوانكاریانەبن كە بەكاریدەهێنن و ئاگاداریان دەكاتەوە لە كاتی هەبوونی هەر جۆرە مەواداێكی جوانكاری ماوەبەسەرچوودا دەسبەجێ‌ لیژنە هاوبەشەكانی لێ‌ ئاگاداربكرێتەوە.



لە بارەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەگەڵ بازرگانەكەدا نوێنەرەكەی چاودێری بازرگانی ووتی: خەنە دەستبەسەردا گیراوەكە بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێت و مامەڵەی یاسایش لەگەڵ خاوەنەكەیدا دەكرێت.


س.ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 



1141 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/02/2018
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
خواردنی بستەی رەنگكراو زیانی بۆ تەندروستی هەیە...
»
سلێمانی.. زیاتر لە 14 تۆن لەناوبراون...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكە لەناو دەبرێت...
»
رۆژانە، بەدواداچون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان دەكرێت...
»
سلێمانی ... هەڵمەتێكی نوێ دەست پێدەكات...
»
له‌ سلیمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری عه‌وله‌ سیس لابرا...
»
شارەوانی سلێمانی زیادەرۆییەکان لادەبات...
»
قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی پارتی دیموكرات دەكات...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.