»   سلێمانی
سلێمانی ... یەکەم فێرگەی هونەری به‌رگری بۆ کچان دەکرێتەوە


وەفا سەلاح ڕاهێنەری هونەرەکانی بەرگری لەشاری سلیمانی فێرگەیەکی بۆ کچان و ژنان بەناوی(فێرگەی هونەری نەورۆز بۆ ڕەشاقەو هونەری بەرگری) کردووەتەوە، کە تیایداجگە لەوەرزشی  پێویست، ژنان و کچان فێری هونەرەکانی بەرگری دەبن.

وەفا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌  هەرلەمنداڵییەوە و خولیای کاراتی هەبووە لەلایەن کۆمەڵێک ڕاهێنەری بەئەزموونەوە توانیویەتی سوود وەربگرێت و فێرببێت، دوای زیاتر لە 18 ساڵ ببێتە ڕاهێنەری کاراتی.
وەفا دەربارەی هونەری بەرگری میللی و گرنگییەکەی بۆ کچان و ژنان ووتی" هونەری بەرگری  میللی شتیکی گرنگە کە پێویستە ژنان و کچان بیزانن، بۆئەوەی بتوانن بەرگری لەخۆیان بکەن لەکاتی دەستدرێژی کردنە سەریان و ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لەلایەن بەرامبەرەکانیانەوە".

وەفا کە لەئێستادا ڕاهێنەرە وتیشی" لەشاری سلێمانی تا ئیستا ئەمە یەکەم جارە شوێنێکی تایبەت بەوهونەرە بکرێتەوەو لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی بکرێت و راهێنەرەکەی کچێک بێت. 
وەفا وەک خۆی دەڵێت:" کەس و کارەکەی هاندەری سەرەکی بوون تا گەیشتووەتە ئەم ئاستەی ئێستا بەتایبەت دایکی، چونکە ئەگەر هاندەرو پاڵپشتی ئەوان نەبووایە، کچێک ناتوانێت  18 ساڵ بەردەوام بێت لەو جۆرە یارییە و لەم کۆمەڵگایەشدا".

"وەفا خاوەنی پشتێنی ڕەشی دان چوارە لەیاری کاراتیدا، ماوەی 18 ساڵە یاری کاراتی دەکات و ساڵانێکی زۆریش ڕاهێنەرو یاریزان بووە لەهەڵبژاردەی عێراقدا و چەندین دەستکەوتی تری هەیە لەعێراق و دەرەوەو ناوەوەی ئاسیا". 

وەفا سەلاح نەقشبەندی ساڵی 1986 لەسلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانییە لەساڵی 2007، وەک ڕاگەیاندکارێکی وەرزشی ئیشی بۆژنان و کچان کردووە و لەوماوەیەی وەک وەرزشکارێک کە بەیاری کاراتییەوە سەرقاڵ بووە، لەپاڵ ئەوەشدا ئێستا خوێندکاری بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە.


کۆچەر عزیز
ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی - ڕێوان
643 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/01/2018
زیاتر
12
Copyright ©2015. All rights reserved.