»   چالاکی رۆژانه
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت



بەهۆی سەربڕینیان لە شەقام و كۆڵانەكان، و بەدەر لە ڕێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك گۆشتی سووردا دەگرن و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان رایدەگەیەنێت گۆشتەكە مەترسی گواستنەوەی نەخۆشیە مرۆژەڵیەكانی لێدەكرێت.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتی: لەدوو رۆژی رابردوودا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەست بەسەر چەند ئاژەڵێكی سەربراودا گیراوە، كە خاوەنەكانیان بەدەر لە رێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان سەریاندەبڕن و لە شەقام و شارێكان، بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن. 


سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتشی: پێشتر و چەند جارێك ئەو گۆشتفرۆشانە ئاگادار كراونەتەوە، كە ئاژەڵەكانیان ببەن بۆ كوشتارگەی سلێمانی لەپاش پشكنین و دڵنیابوونەوە، ئاژەڵەكانیان سەربڕن، پێشیان ووتراوەكە لیژنەكانی قائیمقامیەت رێگری لەو گۆشتفرۆشانە دەكات لەماڵەوە یان لە شەقام و كۆڵانەكان ئاژەڵ سەردەبڕن.


ووتیشی: ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقام و شارێكاندا دەفرۆشرێت، پشكنینان بۆ ئەنجام نەدراوە دوور لە رێنماییەكانیان سەردەبرێن، هەروەها گۆشتەكەی گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵی لێدەكرێت كە مەترسی بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی دروست دەكات. 


سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەكات، كە بەرلەكڕینی دڵنیابنەوە لە ئەو مۆرەی بەسەر گۆشتەكەوەیە لە هەبوونی گۆشتی مۆرنەكراو لە دوكانی گۆشفرۆشەكاندا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە، هەروەها ئەو جۆرە گۆشتە نەكڕن لەشەقام و شاڕێكاندا دەفرۆشرێت.


ئاماژەی بەئەوەش كرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، ئاژەڵە سەربراوەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی دەكرێت، و ئەو ئامێر و ئەوكەلوپەلانەی بۆكاری گۆشتفرۆشتن بەكاردەهێنرێت لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت، هەروەها خاوەنی ئاژەڵەكانیش رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.


س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 









1205 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/01/2018
زیاتر
»
خواردنی بستەی رەنگكراو زیانی بۆ تەندروستی هەیە...
»
سلێمانی.. زیاتر لە 14 تۆن لەناوبراون...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكە لەناو دەبرێت...
»
رۆژانە، بەدواداچون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان دەكرێت...
»
سلێمانی ... هەڵمەتێكی نوێ دەست پێدەكات...
»
له‌ سلیمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری عه‌وله‌ سیس لابرا...
»
شارەوانی سلێمانی زیادەرۆییەکان لادەبات...
»
قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی پارتی دیموكرات دەكات...
»
سلێمانی ... بڕێکی زۆر مەواد و خۆراکی بەسەرچوو لەناودەبرێت...
123
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.