»   چالاکی رۆژانه
خواردنی بستەی رەنگكراو زیانی بۆ تەندروستی هەیە


بەهۆی بەكارهێنانی رەنگ و بڕێكی زۆر لیمۆندۆزی لە ئامادەكردنیدا، لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر بڕێكی زۆر بستەی رەنگكراودا دەگرن و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانیش ئاگاداری هاوڵاتیان لەبەكارنەهێنانی دەكاتەوە و لەهەرشوێنێكیش بفرۆشرێت دەستی بەسەردا دەگرن.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لیژنە هاوبەشەكان دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر بستەی رەنگكراوودا گرتووە كە بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەكان خواردنی ئەوجۆرە گونجاو نییە و زیانی بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیان بەگشتی و بەتایبەت منداڵ هەیە.


 گۆران قادر ووتیشی: پێكهاتەی ئەو رەنگە خۆراكیە بۆ خواردەمەنیە ساردەكان دروستكراوە بەڵام  برژارندنی لەگەڵ بستەكەدا بەها خۆراكیەكەی لەدەست دەدات و دەبێتە ماددەیەكی زیان بەخش كە جێگەی مەترسیە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ.

ووتیشی: بەشێوەیەكی گشتی بەكارهێنانی لیمۆندزی كە پێكهاتەیەكی كیمیاییە و لە زۆربەی وڵاتانی دنیا قەدەغەیە كراوە، مەترسی بۆسەر مرۆڤ دروست دەكات و بەكارهێنانیشی بە بڕێكی زۆر لەگەڵ ئەورەنگەی بۆ بستەكە بەكاردەهێنرێت زیانەكەی چەند بەرامبەر دەكات.


سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداری فڕن و دوكاندارەكان دەكاتەوە لە ئامادەنەكردن و نەفرۆشتنی بستە بەوشێوە، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان و مناڵەكانیان بەدوور بگرن لە خواردنی ئەوجۆرە بستەی بەوشێوە ئامادە دەكرێت، و لە كاتی هەبوونی لە دوكانەكاندا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگاداربكەنەوە.


گۆران قادر ئاماژەی بەوەش كرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو بستەی دەستی بەسەردا گیراوە لە ناوچەی تانجەرۆ و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەكانەوە، لەناودەبرێت.  



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1495 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/01/2018
زیاتر
»
سلێمانی.. زیاتر لە 14 تۆن لەناوبراون...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكە لەناو دەبرێت...
»
رۆژانە، بەدواداچون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان دەكرێت...
»
سلێمانی ... هەڵمەتێكی نوێ دەست پێدەكات...
»
له‌ سلیمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری عه‌وله‌ سیس لابرا...
»
شارەوانی سلێمانی زیادەرۆییەکان لادەبات...
»
قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی پارتی دیموكرات دەكات...
»
سلێمانی ... بڕێکی زۆر مەواد و خۆراکی بەسەرچوو لەناودەبرێت...
»
هەڵمەتی پاكردنەوەی گۆرستانەكان دەستی پێكرد...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.