»   چالاکی رۆژانه
سلێمانی.. زیاتر لە 14 تۆن لەناوبراون




لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئابووری لە سلێمانی  لەماوەی یەك مانگدا دەست بەسەربری زیاتر لە 14 تۆن  مەوادو وخۆراكی ماوە بەسەرچوودا گیراوە، و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانیش ڕایدەگەیەنێت بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوبراون.



گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمامیەتی سلێمانی ووتی: لە لایەن لیژنە هاوبەشەكان و ئاسایشی ئابوورییەوە لەبازگەو چەند شوێنێكی شاری سلێمانی دەستدەگیرێت بەسەربڕی 14 تۆن و 711 كیلۆگرام لە خۆراك و مەوادی جۆراو جۆر، پاش ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی دەركەوت كە سەرجەمیان خراپبوون و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین.



سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتیشی: ئەو بڕەی كە لە ماوەی یەك مانگدا لە بەرواری 1/11 تاوەكو 30/11/2017  دەستی بەسەرداگیراوە، پێك هاتوون لە ( شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو)  كە سەرجەمیان بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە ، لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ناوبراون.




س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 




1175 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/12/2017
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكە لەناو دەبرێت...
»
رۆژانە، بەدواداچون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان دەكرێت...
»
سلێمانی ... هەڵمەتێكی نوێ دەست پێدەكات...
»
له‌ سلیمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری عه‌وله‌ سیس لابرا...
»
شارەوانی سلێمانی زیادەرۆییەکان لادەبات...
»
قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی پارتی دیموكرات دەكات...
»
سلێمانی ... بڕێکی زۆر مەواد و خۆراکی بەسەرچوو لەناودەبرێت...
»
هەڵمەتی پاكردنەوەی گۆرستانەكان دەستی پێكرد...
»
لەمانگی رەمەزاندا نرخەكان دابەزیوون ...
123
Copyright ©2015. All rights reserved.