»   هه‌واڵه‌کان
لە مانگی ئایاردا باج لەسەر بەرھەمی سەوزەو میوەی ھاوردە دادەنرێت
بۆ ساخکردنەوەی بەرھەمە ناوخۆییەکانی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی دەدرێت 

رۆژی پێنج شەممە٢٠٢٠.٤.٢٣ بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان بەرھەمی ناوخۆیی و ھاوردەکراودا "ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی" لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی ھاوسەنگی سەوزەو میوە" لە پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا بەھۆی پێگەیشتنی بەشێک لە بەرھەمە ناوخۆییەکان بە تایبەت ئەو بەرھەمانەی کە لە پڕۆژە پلاستیکیەکان بەرھەم دەھێندرێت لەمانگی "٥" ئایارەوە باج بخرێتە سەر ھەموو ئەو بەرھەمانەی سەوزەو میوە کە لە دەرەوەی ھەرێم ھاوردە دەکرێت ,ئەمەش بە ئامانجی ساخکردنەوەو گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرھەمی ناوخۆیی  .

لە بارەی ئەو بەرھەمانەش کە لە ناوخۆدا بەرھەم دەھێندرێت رزگار حمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند: زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزەو میوەیەی کە کێڵگەکانی پارێزگای سلێمانیدا بەرھەم دەھێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایەو ھەموو ڕێکارەکانی بەبازارکردن دەگرینەبەر بۆشاغکردنەوەی بەرھەمی جوتیاران.

جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی وتیشی: بەوردی چاودێری عەلوەکان دەکەین بەمەبەستی بەرزنەبونەوەی نرخ ھەروەھا لەسەر ھەموو ئەوکەسانەی کەلەعەلوەدا کاردەکەن پێویستە سەرجەم ڕێنماییەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن و عەلوە بەردەوام پاکژ بکرێتەوە.



  ڕزگار قسیم
               راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
1350 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/04/2020
زیاتر
»
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن...
»
قائیمقامی سلێمانی: هه‌رشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت داده‌خرێت...
»
لەماوەی یەك مانگدا لیژنەهاوبەشەكان زیاتر لە سێ سەد شوێنیان داخستووە...
»
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت (12) شوێنیان داخست...
»
قائیمقامی سلێمانی: هیچ قەیرانێكی كەمی خواردن و پێداویستی لە ئارادا نیە...
»
قائیمقامی سلێمانی: هیچ قەیرانێكی كەمی خواردن و پێداویستی لە ئارادا نیە...
»
ئاوات محەمەد: بەدەر لەرێنماییەكان مۆڵەتی رێگە پێدان بۆ هیچ كەسێك نەكراوە...
»
سیروان محه‌مه‌د: رێگری له‌ كاری بازرگانی ناكرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: سوپاسی پابەندبوونی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکەین....
»
قائیمقامی سلێمانی: له‌كۆگاكان بڕی پێویست خوارده‌مه‌نی عه‌مبار كراوه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.