»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن
بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، ھاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرھەمەکان ھاوردە دەکرێت. 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠.٤.٢٣ لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر- جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: بەلەبەرچاووگرتنی ھاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو ، ھەروەھا بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرھەمی پەلەوەر لەسەر ھاوڵاتیان، لیژنەکە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەکراو داوە بۆ مانگی ٥ (ئایار).
وتیشی/ لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بەروبومی ناوخۆ کراوەتەوە و تێکڕای بەروبومی ھاوردە کەم دەکرێتەوە .

 رزگار حمد ئاماژەی بەوەش کرد: بڕی ئەو بەروبومانەی بۆ مانگی پێنج ھاوردە دەکرێن بریتی یە لە ٣٣٠ تۆن مریشکی بەستوو بەپێی پشکنینی تەندروستی ڕێکارە تەندروستییەکان و ھاوردەکردنی ماسی و ئاژەڵ و گۆشتی سور لەسەر ڕەسیدی مانگی ڕابردوو دەبێت .

 
ڕزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
1414 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/04/2020
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی: هه‌رشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت داده‌خرێت...
»
لەماوەی یەك مانگدا لیژنەهاوبەشەكان زیاتر لە سێ سەد شوێنیان داخستووە...
»
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت (12) شوێنیان داخست...
»
قائیمقامی سلێمانی: هیچ قەیرانێكی كەمی خواردن و پێداویستی لە ئارادا نیە...
»
قائیمقامی سلێمانی: هیچ قەیرانێكی كەمی خواردن و پێداویستی لە ئارادا نیە...
»
ئاوات محەمەد: بەدەر لەرێنماییەكان مۆڵەتی رێگە پێدان بۆ هیچ كەسێك نەكراوە...
»
سیروان محه‌مه‌د: رێگری له‌ كاری بازرگانی ناكرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: سوپاسی پابەندبوونی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکەین....
»
قائیمقامی سلێمانی: له‌كۆگاكان بڕی پێویست خوارده‌مه‌نی عه‌مبار كراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: پێیوسته‌ فرۆشیارانی عه‌لوه‌كه‌ پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.