»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو گیرا
به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا ده‌گرێت و له‌ناوده‌برێت‌.


بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: رۆژانه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ده‌كات، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردان و پشكنینانه‌‌ و به‌هۆی به‌نایاسایی سه‌ربڕین، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر حه‌وت ئاژه‌ڵێ بچوك و دو ئاژه‌ڵێ گه‌وره‌ی سه‌ربڕدراو و (14) كیلۆگرام گۆشت و قیمه‌دا گیراوه‌‌.



وتیشی: ئاژه‌ڵه‌كان له‌ ناوچه‌ی زڕگوێزی شاری سلێمانی و به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌ربڕدرابون و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبون به‌ هاوڵاتیانی بفرۆشن.


رونیكرده‌وه‌، ئه‌و كوشتارگایانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی‌ سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن‌ تابزانرێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ بۆ سه‌ربڕین شیاوه‌، دواتر بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی گۆشته‌كه‌ بۆ خواردن پشكنینی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ پاشان مۆر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌ نازانرێت هه‌ڵگری چجۆره‌ نه‌خۆشیه‌كن بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ رێگری له‌ سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه‌ سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

2580 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/03/2020
زیاتر
»
سلێمانی ... ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... دو تۆن ته‌ماته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی: ئارایشتگا و سه‌رتاشخانه‌ و چێشتخانه‌ و چایخانه‌و كافتریاكان داخران...
»
شه‌قامی سالم له‌ شاری سلێمانی پاكژ (تعقیم) كراوه‌ته‌وه‌...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر گۆشتی بێمۆردا ده‌گرن‌...
»
ئۆتۆمبێله‌كانی خۆڵ و خاشاك كۆكردنه‌وه‌ ده‌رمانرێژ ده‌كرێن...
»
سلێمانی ... خاوه‌نی چێشتخانه‌ و چایخانه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت سزای توندی خاوه‌ن ئه‌م شوێنانه‌ ده‌دات...
»
له‌ فرۆشگای خوێندنگاكاندا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر چپسدا گیرا...
»
سلێمانی ... گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.