»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی: هیچ قەیرانێكی كەمی خواردن و پێداویستی لە ئارادا نیە
راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە ژمارە"10"
قائیمقامی سلێمانی: هیچ قەیرانێكی كەمی خواردن و پێداویستی لە ئارادا نیە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رەتی دەكاتەوە هیچ گرفتێك لە كەمی خواردن و پێداویستی لە سلێمانی هەبێت و دڵنیایی تەواو دەداتە هاوڵاتیانی شارەكە و دەڵێت: هیچ گرفت و قەیرانێك لە خواردن و پێداویستی رۆژانەدا نیەو  بڕی پێویستی خواردن و پێداویستی لە كۆگاكاندا هەیە , قائیمقامی سلێمانی راشیدەگەیەنێت: رۆژانە لە رێگەی خاڵە سنورییەكانەوە خواردن و پێداویستی دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی , لەم رووەوە دڵنیایی تەواو دەدەین بە هاوڵاتیان هیچ دودڵی و گومانێكیان لە كەمی خواردن وپێداویستیەكانی رۆژانە نەبێت, هەموو رێوشوێنێكی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی بڕی پێویستی خواردن و كاڵاو شتومەك بگاتە هەرێمی كوردستان , ئاوات محەمەد دەشڵێت : زیاتر لە 3 هەزار تۆن خوردن و پێداویستی بەڕێگەوەیە بۆ هەرێمی كوردستان و لە نزیكترین كاتدا دەگاتە شاری سلێمانی و پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان ئەمە جگە لەوەی لە كۆگاكاندا بە هەزاران تۆن خواردن و پێداویستی عەمباركراو هەیە, 
 قائیمقامی سلێمانی: راشیدەگەیەنێت لە خاڵە سنورییەكان كارئاسانی تەواو بۆ بازرگانان دەكرێت بۆ ئەوەی كاڵاو پێدویستیەكان بەبێ هیچ گرفتێك بهێننە هەرێمی كوردستان, هەموو ئەو خواردن و كاڵایانەش لەژێر چادێری ووردی تەندروستیدا دوای دڵنیابونەوە رێگە بە هاوردەكردنیان دەدرێت , 
ئەم قسانەی قائیمقامی سلێمانی لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا هات كە ئەمشەو 22 ئازاری 2020, كە لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی  سلێمانی و بە ئامادەبونی " بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی, یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی كوردستان, بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی  و ئاسایشی ئابوری و سەرۆكی یەكێتی كۆمپانیاكانی دابەشكاری سلێمانی " بەڕێوەچوو. 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

2052 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/03/2020
زیاتر
»
ئاوات محەمەد: بەدەر لەرێنماییەكان مۆڵەتی رێگە پێدان بۆ هیچ كەسێك نەكراوە...
»
سیروان محه‌مه‌د: رێگری له‌ كاری بازرگانی ناكرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: سوپاسی پابەندبوونی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکەین....
»
قائیمقامی سلێمانی: له‌كۆگاكان بڕی پێویست خوارده‌مه‌نی عه‌مبار كراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: پێیوسته‌ فرۆشیارانی عه‌لوه‌كه‌ پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن...
»
سلێمانی ... كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێون پابەندنی رێوشوێنە تەندروستیەكانن ...
»
له‌ شه‌قام و رێگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی سلێمانی ریكلام بۆ خۆپاراستن له‌كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ...
»
له‌نێو پاس و تاكسیه‌كانی سلێمانی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت...
»
سلێمانی ... کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن دادەخرێت...
»
هەڵمەتی دەرمان رشتن دژی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستی پێكرد...
Copyright ©2015. All rights reserved.