»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... دو سه‌رتاشخانه‌ داده‌خرێن
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون رێنماییه‌كانی كاركردن خۆپارێزی و سه‌رپێچیكردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دو سه‌رتاشخانه‌ داده‌خات.


بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون رێنماییه‌كانی كاركردن خۆپارێزی و سه‌رپێچیكردن له‌ بڕیاره‌كانی ژوری خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، دو سه‌رتاشخانه‌ له‌شاری سلێمانی داده‌خرێن.


وتی: سه‌رتاشخانه‌ی ئه‌ڤینۆ، له‌ گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی دوكانی كردوه‌ته‌وه‌ و له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ كاری كردوه‌ و سه‌ری خه‌ڵكی چاككردوه.


وتیشی: به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌رتاشخانه‌یه‌كی دیكه‌ كاری كردوه‌ و ماڵێكی له‌ گه‌ڕه‌كی باخانی شاری سلێمانی بۆ سه‌رچاككردنی خه‌ڵك به‌كارهێناوه‌.


سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردو شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه‌.


به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ژوری خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا (38) لیژنه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو له‌ (24) سه‌عاتدا له‌ئه‌ركدان و‌ سه‌ردانی دوكان و بازاڕی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه‌.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
 

1088 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/03/2020
زیاتر
»
سلێمانی ... دو شوێنی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كان داده‌خرێت...
»
كافتریای ئه‌ستێره‌ له‌ سلێمانی داخرا...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی بێمۆردا گیرا...
»
سلێمانی ... كارگه‌ی شیرنی لیره‌ داخرا...
»
سلێمانی ... ئارایشتگای هه‌دیه‌ داخرا...
»
پێشانگایه‌كی دیكه‌ی ده‌رمانی گیایی داده‌خرێت...
»
له‌ سلێمانی ئارایشتگای فاملی به‌ربه‌ر داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ داخران و سزای خاوه‌نه‌كانیشیان ده‌درێت...
»
سلێمانی ... هۆڵی له‌شجوانی فتنس داخرا...
»
سێ شوێنی دیكه‌ كه‌ ده‌مامكیان به‌ گرانفرۆشتوه، داخران‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.