»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو له‌ناوده‌برێت

له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گرتوه‌.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (2020.3.19) بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی به‌نایاسایی و دورله‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر (14) ئاژه‌ڵێ بچوك و دو ئاژه‌ڵێ گه‌وره‌ی سه‌ربڕدراودا گرتوه‌.


وتیشی: ئاژه‌ڵه‌كان‌ له‌ گۆڕه‌پانی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ‌ له‌ شاری سلێمانی سه‌ربڕدرابون، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه‌‌.


رونیكرده‌وه‌، ئه‌و كوشتارگایانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی‌ سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن‌ تابزانرێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ بۆ سه‌ربڕین شیاوه‌، دواتر بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی گۆشته‌كه‌ بۆ خواردن پشكنینی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ پاشان مۆر ده‌كرێت.


هه‌روه‌ك وتی: به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان و به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی وڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕدرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌ نازانرێت هه‌ڵگری چجۆره‌ نه‌خۆشیه‌كن یان شیاون بۆ خواردن؟ بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ رێگری له‌ سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت.


نوێنه‌ره‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری كه‌ هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌ته‌، داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، بۆپاراستنی ته‌ندروستی خۆیان وخێزانه‌كانیان له‌و جۆره‌ گۆشته‌ مه‌كڕن له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بونیشیدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه‌ سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


2682 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/03/2020
زیاتر
»
سلێمانی ... دو تۆن ته‌ماته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی: ئارایشتگا و سه‌رتاشخانه‌ و چێشتخانه‌ و چایخانه‌و كافتریاكان داخران...
»
شه‌قامی سالم له‌ شاری سلێمانی پاكژ (تعقیم) كراوه‌ته‌وه‌...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر گۆشتی بێمۆردا ده‌گرن‌...
»
ئۆتۆمبێله‌كانی خۆڵ و خاشاك كۆكردنه‌وه‌ ده‌رمانرێژ ده‌كرێن...
»
سلێمانی ... خاوه‌نی چێشتخانه‌ و چایخانه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت سزای توندی خاوه‌ن ئه‌م شوێنانه‌ ده‌دات...
»
له‌ فرۆشگای خوێندنگاكاندا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر چپسدا گیرا...
»
سلێمانی ... گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه...
»
ته‌نها لیژنه‌ی دووی قایمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ 200 سه‌ردانی ئه‌نجامداوه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.