»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... دو شوێنی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كان داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یان و پێشكه‌ش كردنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كان به‌ كڕیاره‌كانیان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌ك و شوێنێكی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كان داده‌خات.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (2020.3.18) به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌رپێچیكردن له‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی (بێ ناو) عه‌مباركردنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كانی داده‌خات كه‌به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی خواردنه‌وه‌ی به‌ كڕیاره‌كان فرۆشتوه‌.


هاوكات، له‌سه‌ر زانیاری بنكه‌ی ئاسایشی سه‌رچنار و به‌هۆی كردنه‌وه‌ و پێشكه‌ش كردنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستییه‌كان له‌شوێنه‌كه‌یدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی قه‌ڵادزێ له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داده‌خرێت.


به‌فه‌رمانی ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی هه‌ردو شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی 

1836 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/03/2020
زیاتر
»
كافتریای ئه‌ستێره‌ له‌ سلێمانی داخرا...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی بێمۆردا گیرا...
»
سلێمانی ... كارگه‌ی شیرنی لیره‌ داخرا...
»
سلێمانی ... ئارایشتگای هه‌دیه‌ داخرا...
»
پێشانگایه‌كی دیكه‌ی ده‌رمانی گیایی داده‌خرێت...
»
له‌ سلێمانی ئارایشتگای فاملی به‌ربه‌ر داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ داخران و سزای خاوه‌نه‌كانیشیان ده‌درێت...
»
سلێمانی ... هۆڵی له‌شجوانی فتنس داخرا...
»
سێ شوێنی دیكه‌ كه‌ ده‌مامكیان به‌ گرانفرۆشتوه، داخران‌...
»
سلێمانی ... به‌هۆی گرانفرۆشی ده‌مامكه‌وه‌ ئه‌م شوێنانه‌ داخران...
Copyright ©2015. All rights reserved.