»   هه‌واڵه‌کان
ئاوات محەمەد: بەدەر لەرێنماییەكان مۆڵەتی رێگە پێدان بۆ هیچ كەسێك نەكراوە
راگەیاندراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە ژمارە "7"

ئاوات محەمەد: بەدەر لەرێنماییەكان مۆڵەتی رێگە پێدان بۆ هیچ كەسێك نەكراوە


ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە وەڵامی راگەیەندراوێكی ژمارەیەك پارێزەر و چالاكی مەدەنی و رۆژنامەنوسان رایگەیاند: سەرەتا سوپاسی ئەو پەیامە دڵسۆزی و خەمخۆرییان دەكەین كە ئامانج لێی پاراستنی ئاسایشی تەندروسیتی گشتی و رێگریكردنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان , كە ئەمە بەجۆرێك لە پاڵپشتی دەبینین بۆ جێبەجێ كردنی ئەو ئەركە كە لە ئەستۆماندایە , كە ئەویش خەمی پارێزگاری كردنە لە تەندرستی گشتی هاوڵاتیانە, بەڵام لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنینین لە قائیمقامیەتی سلێمانی مۆڵەتی رێگەپێدان بە دەر لەرێنماییەكان بە هیچ كەس و لایەنێك نەدراوە كە پێچەوانەی قەدەغەی هاتووچۆ بێت , بەڵكو تەنیا رێگە بەو تیمانە دراوە كە لەم دۆخەدا ئەركی راپەڕاندنی كارەكانیان پێسپبێردراوە و هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەینەوە كە قائیمقامیەتی سلێمانی و هەموو فەرمانگەكانی سلێمانی لەروانگەی ئەو بەرپرسیارییەتییە گەورەیەی كە لە ئەستۆماندایە هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگریی كردن لە بڵاوبوونەوەی  ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتەبەر و هەنگاوی بۆ نراوە , داواش لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەكەن بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانەكانیان لە ماڵەكانیان بمێننەوە و پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بن .


راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

232 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/03/2020
زیاتر
»
سیروان محه‌مه‌د: رێگری له‌ كاری بازرگانی ناكرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: سوپاسی پابەندبوونی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکەین....
»
قائیمقامی سلێمانی: له‌كۆگاكان بڕی پێویست خوارده‌مه‌نی عه‌مبار كراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: پێیوسته‌ فرۆشیارانی عه‌لوه‌كه‌ پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن...
»
سلێمانی ... كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێون پابەندنی رێوشوێنە تەندروستیەكانن ...
»
له‌ شه‌قام و رێگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی سلێمانی ریكلام بۆ خۆپاراستن له‌كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ...
»
له‌نێو پاس و تاكسیه‌كانی سلێمانی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت...
»
سلێمانی ... کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن دادەخرێت...
»
هەڵمەتی دەرمان رشتن دژی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستی پێكرد...
»
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (24) سه‌عات له‌ ئه‌ركدان...
Copyright ©2015. All rights reserved.