»   هه‌واڵه‌کان
سیروان محه‌مه‌د: رێگری له‌ كاری بازرگانی ناكرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2020.3.15) ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی كاڵاوشمه‌ك و پێداویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان كۆبوه‌وه‌ بۆ ئاسانكاری هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكان و گه‌یاندنی پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان به‌ ماڵه‌كانیان.


پاش كۆبوه‌وه‌كه‌، سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری خوارده‌مه‌نی و پاكه‌ره‌وه‌ له‌ قایمقامیه‌تی سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كمان رێكخست ده‌رباره‌ی میكانیزمه‌كانی دابه‌شكردنی كاڵاو شتومه‌كانیان بۆ ناو شاری سلێمانی و قه‌زا و ناحیه‌كان.


وتی: خۆشبه‌ختانه‌ هیچ رێگریه‌ك له‌ كاری بازرگانی ناكرێت له‌ نێوان شاره‌كاندا، له‌ كۆبونه‌كه‌وه‌ی ئه‌مرۆماندا بریارماندا، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ كاڵاو و شتومه‌كانیان ده‌نێرن بۆ شاره‌كانی تر پێوسته‌ نوسراوێك به‌ لۆگۆی كۆمپنیاكه‌وه‌ بده‌نه‌ شۆفێری ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی كه‌ باره‌كه‌ ده‌گوازێته‌وه‌، به‌و نوسراوه‌ به‌ بێ كێشه‌و گرفت ده‌توانرێت كاڵاو شتومه‌كان بۆ شاره‌كانی تر بنرێت و یاخود له‌ ناوخۆی سلێمانیدا به‌و نوسراوه‌ كاڵاو شتومه‌كان بگوازرێته‌وه‌.


وتیشی: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆماندا گفتوگۆمان كرد له‌ باره‌ی گه‌یاندنی كاڵا و خوارده‌مه‌نی و پێداویستییه‌كان به‌ ده‌ستی هاوڵاتیانی كوردستان بێ ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌ره‌باڵغی دروست ببێت، له‌ ئێستادا كۆمپنیاكان و مۆڵه‌كان له‌ رێگه‌ی دلیڤه‌ریه‌وه‌ كاڵاو خوارده‌مه‌نی ده‌گه‌یه‌نه‌ ده‌ستی هاوڵاتیان، حكومه‌تی هه‌رێمیش بریاری داوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه‌ و ماركێت و قه‌سابخانه‌ و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ش ده‌به‌نه‌ كۆڵاكان رێگه‌یان پێ ده‌رێت كاره‌كانیان بكه‌ن.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا رۆژانه‌ زیاتر له‌ هه‌زار و (500) بارهه‌ڵگر و كاڵاو شتومه‌ك له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ داخڵی شاری سلێمانی ده‌كرێت، ئێمه‌ وه‌ك ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌ به‌ردوامی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان و به‌رپرسانی به‌نده‌ر عه‌باس و باشماخ و په‌روێزخان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، زۆربه‌ی كاڵاكان له‌ پێداویستی ناوخۆی شاری سلێمانی زیاتره‌ به‌شێكی ده‌نێرینه‌ شاره‌كانی تری كوردستان و ناوه‌راست و باشوری عێراق بۆیه‌ شاری سلێمانی له‌ ئێستادا بۆته‌ سه‌نته‌رێكی گرنگی بازرگانی له‌ عێراق و كوردستاندا.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

632 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/03/2020
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی: سوپاسی پابەندبوونی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکەین....
»
قائیمقامی سلێمانی: له‌كۆگاكان بڕی پێویست خوارده‌مه‌نی عه‌مبار كراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: پێیوسته‌ فرۆشیارانی عه‌لوه‌كه‌ پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن...
»
سلێمانی ... كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێون پابەندنی رێوشوێنە تەندروستیەكانن ...
»
له‌ شه‌قام و رێگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی سلێمانی ریكلام بۆ خۆپاراستن له‌كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ...
»
له‌نێو پاس و تاكسیه‌كانی سلێمانی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت...
»
سلێمانی ... کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن دادەخرێت...
»
هەڵمەتی دەرمان رشتن دژی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستی پێكرد...
»
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (24) سه‌عات له‌ ئه‌ركدان...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی شاد داده‌خرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.