»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی: سوپاسی پابەندبوونی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکەین.
لەدوای جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئەو پابەندبوونەی بەرچاوەی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێ دەکات بۆ سەلامەتی 
خۆیان و خێزانەکانیان بەتەواوی پابەندی بڕیارو رێنماییەکانی حکومەت بن، قائیمقامی سلێمانی دەشڵێت: پابەندبوونی خەڵک ھەنگاوی یەکەمە بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە ، داواتان لێدەکەین پابەندبن و لە ماڵەکانتان بمێننەوە تا ئەو کاتەی مەترسیەکە دەڕەوێتەوە. 

قائیمقامی سلێمانی راشیدەگەیەنێت دڵنیاتان دەکەینەوە ھیچ کێشەیەک لە پێداویستی رۆژانە دروست نابێت و لە رووەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون کارئاسانی تەواو بۆ ھاوڵاتیان بکەن.



راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
606 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/03/2020
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی: له‌كۆگاكان بڕی پێویست خوارده‌مه‌نی عه‌مبار كراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: پێیوسته‌ فرۆشیارانی عه‌لوه‌كه‌ پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن...
»
سلێمانی ... كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێون پابەندنی رێوشوێنە تەندروستیەكانن ...
»
له‌ شه‌قام و رێگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی سلێمانی ریكلام بۆ خۆپاراستن له‌كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ...
»
له‌نێو پاس و تاكسیه‌كانی سلێمانی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت...
»
سلێمانی ... کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن دادەخرێت...
»
هەڵمەتی دەرمان رشتن دژی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستی پێكرد...
»
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (24) سه‌عات له‌ ئه‌ركدان...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی شاد داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... مانگی رابردو (54) تۆن خۆراك و شمەك له‌ ناوبراوه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.