»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
رێگا لە سەردانیکردنی گۆڕستانەکان دەگیرێت
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە رێکارەکانی خۆپاریزی توندتر دەکەنەوە و بۆ سبەینێ رۆژی هەینیش رێگا بە هاوڵاتیان نادرێت سەردانی گۆڕستانەکان بکەن و قەرەباڵغی دروست بکەن.


لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلیمانی راگەیاند: قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی گۆڕستانەکان نەکەن و لە ئەگەری پێشێلکردنی ئەم بڕیارەش لە رێگای هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری دەکرێت لە هاوڵاتیان لەبەر سەلامەتی و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان.


وتیشی: بە هیچ جۆرێک هێزە ئەمنییەکان ریگا نادەن کۆبونەوە و قەرەباڵغی دروست ببێت و لە ئیستادا بە تەواوەتی دانانی پرسە لە مزگەوتەکاندا راگیراوە و لەرێی هیزە ئەمنییەکانیشەوە رێگای دانانی پرسە لە ماڵەکاندا دەگرین.


وتیشی:بەشێوەیەکی گشتی سەرجەم ئەو شوێنانەی تایبەتن بە دروستکردنی خواردنی خیرا رێگا نادرێت لە دوکانەکانیاندا خواردن پێشکەش بکەن و تەنها دەتوانن بە دیلڤەری کارەکانیان بکەن و هەمو شوینە قەرەبالغەکانیش رادەگیرێن و ئەمشەویش قەرەباڵغی شەقامی سەهۆڵەکە نامێنێت و رێگری لێدەکرێت.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1400 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/03/2020
زیاتر
»
كوشتارگه‌ی سلێمانی؛ له‌به‌ر ناته‌ندروستی بۆ خواردن بڕێكی زۆر گۆشت سوتێنراوه...
»
ئاماری روداوەکانی هاتوچۆ...
»
كەشناسی هەرێم وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای راگەیاند...
»
ئاماری روداوەکانی هاتوچۆ لە جەژنی رەمەزاندا...
»
باران بارین دەست پێدەکاتەوە...
»
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ستپێده‌كات...
»
شۆفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
هاتووچۆ هۆشداری‌ به‌شۆفێران ده‌دات...
»
‌رێژه‌ی باران بارینی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان...
»
وەستانی ئۆتۆمبێل لە سایدی دەستەچەپ قەدەغە دەکرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.