»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی: ئارایشتگا و سه‌رتاشخانه‌ و چێشتخانه‌ و چایخانه‌و كافتریاكان داخران
له‌ سلێمانی بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و وەك هەنگاوێك بۆ رێگری كردن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری داخستنی " ئارایشتگا و سه‌رتاشخانه‌ و چێشتخانه‌ و چایخانه‌و كافتریاكان" دراو لە ئەمڕۆوە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە , سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: گرتنبەری رێوشوێنەكان بۆ داخستنی ئارایشتگاكان و سەرتاشخانەو چایخانەو شوێنە گه‌شتیارییەكانی دەستپێكرده‌ و ده‌شڵێت: لە هەرشوێنێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە.


لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن و رێگری كردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن لیژنەی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا له‌ پارێزگای سلێمانی بڕیاردراوە سەرجەم  ئارایشتگا و سه‌رتاشخانه‌ و چێشتخانه‌ و چایخانه‌و كافتریاكان تا كاتێكی نادیار دابخرێن.


ووتیشی: داخستنی سەرجەم كافتریاو هاوینەوارەكانی سنوری سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتیانه‌، رێگەش نادرێت بەخواردنگە خێراكان لە خواردنگەكانیان خواردن بفرۆشن، تەنها بەسەفەری نەبێت، جگە لەوەش چوون بۆ گۆڕستانەكان لەڕۆژانی هەینیدا قەدەغە دەكرێت.


ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: له‌لایه‌ن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی هه‌مو لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر، رێكاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی لیژنەی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌گیرێته‌به‌ر و سزای سه‌رپێچیكارانیش ده‌درێت.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

5538 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/03/2020
زیاتر
»
شه‌قامی سالم له‌ شاری سلێمانی پاكژ (تعقیم) كراوه‌ته‌وه‌...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر گۆشتی بێمۆردا ده‌گرن‌...
»
ئۆتۆمبێله‌كانی خۆڵ و خاشاك كۆكردنه‌وه‌ ده‌رمانرێژ ده‌كرێن...
»
سلێمانی ... خاوه‌نی چێشتخانه‌ و چایخانه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت سزای توندی خاوه‌ن ئه‌م شوێنانه‌ ده‌دات...
»
له‌ فرۆشگای خوێندنگاكاندا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر چپسدا گیرا...
»
سلێمانی ... گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه...
»
ته‌نها لیژنه‌ی دووی قایمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ 200 سه‌ردانی ئه‌نجامداوه‌...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.