»   هه‌واڵه‌کان
توالێتی بۆ عه‌مباركردنی هه‌نگوین به‌كارهێناوه‌
به‌هۆی نه‌بونی مه‌رجه‌كانی عه‌مباركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی له‌شاری سلێمانی داده‌خات.


به‌هۆی نه‌بونی مه‌رجی عه‌مباركردن له‌ شوێنه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، كۆگای فرۆشگای كه‌یوان له‌گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ داده‌خرێت.


خاوه‌نی فرۆشگاكه‌، قاتی خواره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی كردوه‌ به‌ كۆگای عه‌مبار كردن، به‌ڵام شوێنه‌كه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه‌ و ته‌نانه‌ت توالێتی بۆ عه‌مبار كردنی هه‌نگوین به‌كار هێناوه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه‌.


بۆ پارێزگاری كردن له‌و خۆراك و ماددانه‌ی تێیدا عه‌مبار كراوه‌، پێویسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی وه‌ك كۆگا به‌كارده‌هێنرێت مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، سیسته‌می گه‌رم و ساردی جێبه‌جێ كرابێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ خراپ نه‌بونی خۆراكه‌كان بكات هه‌روه‌ها به‌ته‌واوی رێگری كرابێت له قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج) بۆ چونه‌ ناو خواردنه‌كان.‌  


بۆیه‌، به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی كۆگای فرۆشگای كه‌یوان‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


لیژنه‌ی كۆگا، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه‌ سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كات له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ ده‌خرێنه‌  بازاڕه‌وه‌، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

3014 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/03/2020
زیاتر
»
سلێمانی ... چوار كافتریای دیكه‌ داخران...
»
سلێمانی: 6 شوێن بەهۆی سەرپێچیەوە داخراون...
»
نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا...
»
لە سلێمانی بڕیار و رێنماییەكان لە بارەی كۆرۆناوە چووە بواری جێبەجێكردنەوە...
»
سلێمانی- تەواوی خزمەتگوزارییەكان دەگەیەنرێتە پرۆژەی هەواری زانكۆ...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، نۆ شوێنی ده‌رمان فرۆشتن داده‌خات...
»
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن...
»
قائیمقامی سلێمانی: هه‌رشوێنێك نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ داده‌خرێت...
»
له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ كۆگایه‌كی ئارد داده‌خرێت...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بەدواداچوون بۆ نرخی دەمامك دەكه‌ن...
Copyright ©2015. All rights reserved.