»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی: 6 شوێن بەهۆی سەرپێچیەوە داخراون

لەماوەی تەنیا مانگێكدا یەكێك لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە "دووسەد" شوێنی بەسەركردووەتەوە و لە ئەنجامی گەران و پشكنینەكان "34" شوێن رووبەڕووی سزایی یاسایی كراوەتەوە ,
لیژنەی دووی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی شوبات "2" بڵاودەكاتەوە و بەپێی ئامارەكە لەو مانگەدا لیژنەكە سەردانی "219" شوێنی كردووە و لە نزیكەوە لەچۆنیەتی جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كۆڵیەوەتەوە و لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان "34" شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكان رووبەڕوووی سزایی یاسایی كراونەتەوە و "59" شوێنیش بەهۆی بوونی كەموكورتی و وەك پێویست پابەند نەبوون پسوڵەی ئاگاداركردنەوەیان بۆ كراوە, هەر لەو مانگەدا "6" شوێن بەهۆی جۆری سەرپێچیەكەیان داخراون و شوێنێكیش رووبەڕووی دادگا كراوەتەوە , هەروەها بڕێكی زۆر خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش لەلایەن لیژنەكەوە دەستی بەسەردا گیراوە و دواتر لە ناوبراوە , 
بێوەی ئەحمەد سەرۆكی لیژنەی دووی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئامانجی لیژنەكەیان پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردنە لە هەموو جۆرە سەرپێچیەك كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت , ووتشی: لە سەردان و پشكنینەكانیان بەووردی بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی كۆی مەرج و رێنماییەكان بەتایبەت لایەنی تەندروستی دەكەن و بەپێی یاسا و رێنماییەكان مامەڵە لەگەڵ خاوەنكارەكاندا دەكەن .

 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

3882 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/03/2020
زیاتر
»
نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا...
»
لە سلێمانی بڕیار و رێنماییەكان لە بارەی كۆرۆناوە چووە بواری جێبەجێكردنەوە...
»
سلێمانی- تەواوی خزمەتگوزارییەكان دەگەیەنرێتە پرۆژەی هەواری زانكۆ...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، نۆ شوێنی ده‌رمان فرۆشتن داده‌خات...
»
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن...
»
قائیمقامی سلێمانی: هه‌رشوێنێك نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ داده‌خرێت...
»
له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ كۆگایه‌كی ئارد داده‌خرێت...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بەدواداچوون بۆ نرخی دەمامك دەكه‌ن...
»
سلێمانی- ئارایشتگای ئه‌مه‌ل ئێرانی داخرا...
»
سلێمانی- ئارایشتگای ئه‌مه‌ل ئێرانی داخرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.