»   هه‌واڵه‌کان
نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا
نرخی یەك سەعات ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی دوو (شوبات) بە (39) دینار (23) فلس دیاریكرا.


بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە 2020.3.1 بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە دیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی نرخ و بەرنامەی موەلیده ئەهلییەكان‌ كە لە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا و كۆنترڵی كارەبای سلێمانی، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و نوێنەری لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت پێكهاتووە، كۆبووە.


بەگوێری نرخی گازوایل لە بازاڕەكان، نرخی یەك سەعات ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بە (39) دینار و (23) فلس دیاریكرا و بەلێكدانی ژمارەی سەعاتی كاركردنی موەلیدەكان لەگەڵ نرخی یەك كاتژمێر بۆ ئەمپێر، نرخی یەك ئەمپێر بۆ مانگێك دەردەچێت، هەربۆیە نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە. 


سەبارەت خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی سێ (ئازار) كاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو موەلیدەكان لە ئامادەباشیدا دەبن و كاردەكەن، هەروەها بەیانیانیش لە كاتژمێر (7 بۆ 8)ی بەیانی ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبوو كاردەكەن هه‌روه‌ها لە رۆژانی هەینی و پشووه‌ گشتییه‌كان بەیانیان موەلیدەكان كارناكەن، بەڵام لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆوە كارەبا بۆهاوڵاتیان دابین دەكەن.


لە كۆبونەوەكەدا جەخت كرایەوە، لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكدا كاریان پێ بكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.



راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

7320 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/03/2020
زیاتر
»
لە سلێمانی بڕیار و رێنماییەكان لە بارەی كۆرۆناوە چووە بواری جێبەجێكردنەوە...
»
سلێمانی- تەواوی خزمەتگوزارییەكان دەگەیەنرێتە پرۆژەی هەواری زانكۆ...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، نۆ شوێنی ده‌رمان فرۆشتن داده‌خات...
»
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن...
»
قائیمقامی سلێمانی: هه‌رشوێنێك نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ داده‌خرێت...
»
له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ كۆگایه‌كی ئارد داده‌خرێت...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بەدواداچوون بۆ نرخی دەمامك دەكه‌ن...
»
سلێمانی- ئارایشتگای ئه‌مه‌ل ئێرانی داخرا...
»
سلێمانی- ئارایشتگای ئه‌مه‌ل ئێرانی داخرا...
»
سلێمانی- هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی زیادكردن و كه‌مكردنی كێش ده‌ستیپێكرد...
Copyright ©2015. All rights reserved.