»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... هۆڵی له‌شجوانی فتنس داخرا
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ جێبه‌جێكردنی رێنمایه‌كانی خۆپارێزی له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت هه‌ردو فتنسی سلێمانی داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه‌‌.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به‌و رێنماییانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئۆپه‌راسیۆنی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، بۆ خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ و شوێنه‌ وه‌رزشییه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ هۆڵی له‌شجوانی فتنسی سلێمانی (یه‌ك، دوو)‌ داده‌خرێت.

وتی: به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و بڵاونه‌بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئۆپه‌راسیۆنی روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌، رێنمایی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و جه‌ختی له‌ داخستنی مه‌له‌وانگه‌، هۆڵی له‌شجوانی، گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان كردوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م شوێنانه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی قه‌ره‌باڵغی.

وتیشی: لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی چاودێری وردی هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌، داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، هۆڵی له‌شجوانی فتنسی سلێمانی (یه‌ك، دوو) داده‌خرێت و به‌هۆی سه‌رپێچیكردنیشه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی سزای توندی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

9638 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
29/02/2020
زیاتر
»
سێ شوێنی دیكه‌ كه‌ ده‌مامكیان به‌ گرانفرۆشتوه، داخران‌...
»
سلێمانی ... به‌هۆی گرانفرۆشی ده‌مامكه‌وه‌ ئه‌م شوێنانه‌ داخران...
»
خورادنگه‌ی لازۆنا داخرا...
»
سلێمانی ... دەست بەسەر بڕیکی زۆر دەرمانی قەڵەویی و لاوازکردنی کێشدا دەگیرێت...
»
چوار دوکانی ترى غاز فرۆشتن دادەخرێت...
»
ئارایشتگای یارا له‌ سلێمانی داخرا...
»
به‌هۆی گرانكردنی نرخه‌وه‌ كارگه‌ی غازی ئه‌زمڕ داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... دوكانێكی غاز فرۆشتنی دیكه‌ داخرا...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌م دو شوێنه‌ داده‌خات...
»
سلێمانی ... خوارده‌مه‌نی میلله‌ت داخرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.