»   هه‌واڵه‌کان
لە سلێمانی بڕیار و رێنماییەكان لە بارەی كۆرۆناوە چووە بواری جێبەجێكردنەوە

لە شاری سلێمانی كێشانی نێرگەلە لە كافتریاكان و لایڤ موزیك قەدەغە كرا و تاكاتێكی نادیاریش مەلەوانگەكان و هۆڵەكانی لەشجوانی  بەڕووی هاوڵاتیاندا دادەخرێت , لە رێستۆرانت و چایخانەو شوێنە گشتیەكانیش رێوشوێنی پێویستی تەندروستی دەگیرێتەبەر هاوكات بۆنە كۆمەڵایەتی و ئاینیەكانیش سنوردار دەكرێن , قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند لە ئەمڕۆوە بڕیار و رێنماییەكان جێبەجێ دەكرێن , 
ئەمڕۆ پێنج شەممە 27.2.2020, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی شارەكەدا كۆبووەوە و دواین بڕیار و رێوشێنەكان تاوتوێكران كە بڕیارە لە سلێمانی بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێتە بەر , 
لە كۆنفراوسێكی رۆژنامەوانیشدا ئاوات محەمەد رایگەیاند: خۆشبەختانە تائێستا هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارنەكراوە و ئەوەی دەكرێت ئامادەكاری و گرتنەبەری چەند رێوشوێنێكی پێشوەختە بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە ئەمڕۆوە كۆی ئەو بڕیار و رێنماییانەی كە بڕیاریان لە بارە دراوە دەچنە بواری جێبەجێ كردنەوە و هەر شوێنێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێنەوە و لیژنەهاوبەشەكان و كۆی لیژنەكانی چاودێریش راسپارێدران لەم رووەوە هەنگاوی پێویست بنێن ,  قائیمقامی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كرد بۆ پاراستنی تەندروستیان بەتەواوی پابەندی كۆی ئەو بڕیار و رێنماییانە بن كە لەلایەن دامەزراوەكانی حكومەتەوە بڵاودەكرێنەوە , 
قائیمقامی سلێمانی ووتیشی ئامانج لە جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییەكان پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و بەدوورگرتنی هەرێمی كوردستانە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ,
ئەو بڕیار و راسپاردانەی كە لە سلێمانی چوونە بواری جێبەجێ كردنەوە ئەمانەن:- 
1.لەكۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر هەموو بڕیارو ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٥/ ٢/ ٢٠٢٠ی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان و بڕیارو ڕێنمایی‌و بەیانەكانی وەزارەتەكانی ناوخۆو تەندروستی لە كۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٢/ ٢/ ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆو ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٣/ ٢/ ٢٠٢٠ی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و كۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٤/ ٢/ ٢٠٢٠ی فەرمانگە پەیوەندیدیدارەكانی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی.
٢. میكانیزمی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیارو بەیان‌و ڕێنمایی‌و ڕاسپاردەكان دیاریكران، هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ ئەو ژمارەو خزمەتگوزاریی‌و شوێن‌و چاودێری تەندروستی‌و پاراستنی ئەو هاووڵاتیانەی لە چین و كۆماری ئیسلامیی ئێران و شارەكانی نەجەف و كەركوكەوە گەڕاونەتەوە، كران.
٣. ڕێوشوێنی پێویست بۆ سەرپەرشتیكردن و چاودێریكردنی وردی دەروازە نێودەوڵەتی‌و مەرزو بازگەكان بۆ بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دیاریكران.
٤. جەخت كردنەوە لەسەر داخستن‌و چاودێریكردنی وردی ڕێگا نایاساییەكانی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
٥. هەر هاووڵاتیەك لەو شوێنانەوە گەڕابێتنەوە بۆ هەرێمی كوردستان كە لەپێشەوە باسكران لەدوای (٢٠/ ٢/ ٢٠٢٠)ەوە، بە هەر ڕێگاو ئامرازێك، پێویستە خۆیان بە دەزگا تەندروستیەكان بناسێنن، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
٦. هاتووچۆی پەناهەندەو ئاوارەكان بۆ شارەكانی تر قەدەغەیەو هەر كەسێك شوێنەكەی خۆی لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەم ماوەیەدا بەجێ‌ بهێڵێت، ڕێی پێ نادرێت بگەڕێتەوە پارێزگای سلێمانی تا كاتێكی نادیار.
٧. دوای بڕیاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتی دارایی، خەرجیی پێویست بۆ گشت پێداویستیە لۆجیستیی‌و خزمەتگوزارییەكانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لەڕێی پارێزگای سلێمانیەوە تەرخان كران.
٨. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راسپێردرا بەپێی ئەو بودجەیەی تایبەتە بە كەلوپەلی تەندروستی‌و هەڵمەتی هۆشیاری‌و ڕاهێنان لە وەزارەتەكانی تەندروستی و داراییەوە تەرخان كراوە، كاری پێویست بكات بۆ دابینكردنی پێداویستیە تەندروستیەكان.
٩. قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و لیژنەكانی قائیمقامیەت راسپێردران، كە بەوردی و لێپرسینەوەی تەواوەوە ڕێ لە هەر قۆرخكاریی‌و نرخ بەرزكردنەوەو كەلوپەل شاردنەوەیەك بگرن‌و هەركەس سەرپێچی بكات بەتوندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت.
١٠. پرۆسەی پشكنینی زانستی تاقیگەیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیەوە دەستی پێكراوەو لە ڕۆژانێكی نزیكدا دەتوانرێت پشكنینی تەواو بۆ هەر گومانلێكراوێك بكرێت.
١١. هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لەڕێی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی ترەوە ڕاسپێردران بۆ ڕێگریكردن لە هەر كۆبوونەوەو چالاكی‌و بۆنەو یادێكی گشتی، كە كۆبوونەوەو بەریەككەوتنی كۆمەڵایەتی تێدا ڕووبدات.
١٢. سەردانیكردنی نەخۆش‌و ڕاگیراوو بەندكراوەكان تا كاتێكی نادیار قەدەغەیە.
١٣. (قەدەغەكردنی نێرگەلەكێشان لە كافتریاو شوێنە گشتیەكاندا، داخستنی مەلەوانگەكان، ڕاگرتنی لایڤ میوزیك)و، هەر شوێنێكی تریش، كە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان‌و لیژنەكانی قائیمقامیەت بەپێویستی بزانن دەگرێتەوە تا كاتێكی نادیار.
١٤. هاتنی گروپی گەشتیاریی و هاتنی گەشتیار لە كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و شارەكانی نەجەف و كەركوكەوە، تا كاتێكی نادیار قەدەغە دەكرێت. پێویستە هەموو دامەزراوە گەشتیارییەكان پابەندی تەواوی ئەم بڕیارە بن.
١٥. پێویستە هەموو كەسێك بەوردی ڕێنماییە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پەیوەست بە خۆیان‌و ماڵا‌و شوێنی كاركردن‌و شوێنە گشتیەكان پەیڕەو بكەن بۆ خۆپارێزی باشتر.
١٦. تەنها سەرچاوەی ڕاگەیاندنی زانیاری‌و ئامارەكانی پەیوەست بەم پەتایە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو هەر زانیاری‌و واتەواتێكی نافەرمیی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێتەوە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

3900 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/02/2020
زیاتر
»
سلێمانی- تەواوی خزمەتگوزارییەكان دەگەیەنرێتە پرۆژەی هەواری زانكۆ...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، نۆ شوێنی ده‌رمان فرۆشتن داده‌خات...
»
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن...
»
قائیمقامی سلێمانی: هه‌رشوێنێك نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ داده‌خرێت...
»
له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ كۆگایه‌كی ئارد داده‌خرێت...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بەدواداچوون بۆ نرخی دەمامك دەكه‌ن...
»
سلێمانی- ئارایشتگای ئه‌مه‌ل ئێرانی داخرا...
»
سلێمانی- ئارایشتگای ئه‌مه‌ل ئێرانی داخرا...
»
سلێمانی- هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی زیادكردن و كه‌مكردنی كێش ده‌ستیپێكرد...
»
سلێمانی، بڕێكی زۆر كوله‌كه‌ له‌ناو ده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.