»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی، بڕێكی زۆر كوله‌كه‌ له‌ناو ده‌برێت

له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (75) پلاسكۆ كوله‌كه‌دا ده‌گیرێت و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ (2020/2/17) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ به‌ نوسراوی فه‌رمی (75) پلاسكۆ كه‌ زیاتر له‌ (975) كیلۆگرام كوله‌كه‌ی خراپ بو ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كراوه‌ بۆ گرتنه‌ به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی.


كوله‌كه‌كه‌ خراپبوه‌ و شیاوی خواردن نیه‌، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لاره‌وه‌ به‌نیازی فرۆشتن هێناویه‌تی بۆ شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له‌ بازگه‌ی (عه‌ربه‌ت – سلێمانی) ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی كوله‌كه‌كه‌دا گیراوه.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.‌ 



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 

1130 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/02/2020
زیاتر
»
به‌هۆی گرانفرۆشییه‌وه‌ بریكارێكی غاز فرۆشتن ده‌ستگیر كرا...
»
له‌ سلێمانی بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز سزا درا...
»
سلێمانی... هەڵمەتێكی فراوانی دابەشكردنی غاز دەستپێدەكات...
»
لیژنە ھاوبەشەکان ئاماری کاری مانگی یەکی بڵاوکردەوە...
»
لیژنەی یه‌ك راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا...
»
كەشو هەوای 2019 بۆ هەرێمی كوردستان ساڵێكی جیاواز بوو...
»
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن...
»
لەسلێمانی بەرهەمی سەوزە سێ‌ هێندە زیادی كردووە...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆ و بۆدره‌ی مناڵ و زاهیدا گرتوه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.