»   هه‌واڵه‌کان
به‌هۆی گرانفرۆشییه‌وه‌ بریكارێكی غاز فرۆشتن ده‌ستگیر كرا

قائیمقامیه‌تی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان كه‌ رۆژانه‌ بڕی پێوست له‌ غازی ماڵان ده‌گاته‌ شاره‌كه‌‌ و هاوكات به‌هۆی گرانفرۆشیه‌وه‌ بریكارێكی غاز فرۆشتن ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت.


لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌ راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاندوه‌: دوێنێ شه‌ممه‌ و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڕی (38) هه‌زار بوتڵ غازی ماڵان له‌ كۆمپانیاكانه‌وه‌ گه‌شتۆته‌‌ شاری سلێمانی، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌ بڕی رۆژانه‌ی به‌كاربراوی شاره‌كه‌.


ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌: شاری سلێمانی رۆژانه‌ پێویستی به‌ بڕی (15) هه‌زار بوتڵی رۆژانه‌یه‌، ئه‌و بڕه‌شی رۆژانه‌ ده‌گاته‌ سلێمانی به‌شی ته‌واوی ماڵان و بازاڕ و به‌كارهێنه‌ران ده‌كات و كێشه‌ی كه‌می غازی ماڵان بونی نییه‌.


هاوكات سێیه‌م جاره‌ بریكارێكی غاز فرۆشتن له‌ گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی كاری شاردنه‌وه‌ و گرانفرۆشی له‌ غازی ماڵاندا ده‌كات، بۆیه‌ له‌سه‌ر سكاڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و  بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه‌ و روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

  

له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا و گرانفرۆشی ده‌توان له‌ڕێی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی (07708677777) یان په‌یجی فه‌رمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ بكه‌ن. 


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1922 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/02/2020
زیاتر
»
له‌ سلێمانی بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز سزا درا...
»
سلێمانی... هەڵمەتێكی فراوانی دابەشكردنی غاز دەستپێدەكات...
»
لیژنە ھاوبەشەکان ئاماری کاری مانگی یەکی بڵاوکردەوە...
»
لیژنەی یه‌ك راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا...
»
كەشو هەوای 2019 بۆ هەرێمی كوردستان ساڵێكی جیاواز بوو...
»
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن...
»
لەسلێمانی بەرهەمی سەوزە سێ‌ هێندە زیادی كردووە...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆ و بۆدره‌ی مناڵ و زاهیدا گرتوه‌...
»
سلێمانی ... كارگه‌ی ئالیك داده‌خرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.