»   هه‌واڵه‌کان
له‌ سلێمانی بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز سزا درا

له‌ شاری سلێمانی به‌هۆكاری گرانكردنی نرخ و دروستكردنی قه‌یرانی "غازی ماڵان" بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز داخرا و سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش ده‌ڵێت بڕی پێویست غاز له‌ سلێمانی دابین ده‌كرێت و هیچ گرفتێك نیه‌ ,
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 13.2.2020, له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و به‌هۆی فرۆشتنی غاز زیاتر له‌ نرخی دیاری كراو دروستكردنی قه‌یرانی غازی ماڵان بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز له‌ گه‌ڕه‌كی كوردسات داخرا و له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیه‌كه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی كرایه‌وه‌,
له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت: لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌ووردی چاودێری كۆی پرۆسه‌ی دابه‌شكردن و فرۆشتنی غاز ده‌كات و له‌ هه‌ر شوێنێك گرفتێك له‌ نرخ یان شێوازی دابه‌شكردنه‌كه‌ی هه‌بێت به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ست به‌جێ به‌دواداچوونی پێویست ده‌كه‌ن , سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌شڵێت  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرفتی غازی سروشتی  له‌ سلێمانی نیه‌و رۆژانه‌ بڕی پێویستی غاز دابین ده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانیدا و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ هیچ بیانویه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ گرانكردنی نرخ یان دروست كردنی قه‌یرانی غاز , 
له‌شكر حه‌مید ووتیشی : به‌هۆی دروستكردنی قه‌یران و فرۆشتنی زیاتر له‌ نرخی دیاری كراو له‌گه‌ڕه‌كی كوردساتی  شاری سلێمانی بریكارێكی غاز فرۆشتنیان به‌هاوكاری تیمه‌كانی ئاسایشی سلێمانی داخست و به‌توندیش خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌ , ده‌ڵێت به‌رده‌وام چاودێری پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی غاز ده‌كه‌ن و له‌ هه‌رشوێنێك گرفت دروست ببێت ده‌ست به‌جێ چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن , 
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند : نرخی هه‌ر بوتڵێك غاز ته‌نیا حه‌وت هه‌زار و "500" دیناره‌و هه‌ر بریكارێك  یان هه‌ر دووكانێكی فرۆشتنی غاز زیاتر له‌و نرخه‌ غاز بفرۆشێت رووبه‌ڕووی سزایی توندی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌ .


راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1708 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/02/2020
زیاتر
»
سلێمانی... هەڵمەتێكی فراوانی دابەشكردنی غاز دەستپێدەكات...
»
لیژنە ھاوبەشەکان ئاماری کاری مانگی یەکی بڵاوکردەوە...
»
لیژنەی یه‌ك راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا...
»
كەشو هەوای 2019 بۆ هەرێمی كوردستان ساڵێكی جیاواز بوو...
»
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن...
»
لەسلێمانی بەرهەمی سەوزە سێ‌ هێندە زیادی كردووە...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆ و بۆدره‌ی مناڵ و زاهیدا گرتوه‌...
»
سلێمانی ... كارگه‌ی ئالیك داده‌خرێت...
»
په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخان ده‌كه‌ن...
Copyright ©2015. All rights reserved.