»   لیژنه‌کان - داخستن
خورادنگه‌ی لازۆنا داخرا
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خواردنگه‌ی لازۆنا داده‌خات


له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و ته‌ندروستی به‌ تایبه‌تی، خواردنگه‌ی لازۆنا داده‌خرێت.


له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تدا له‌ كۆگای ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نیه‌كانی خواردنگه‌ی لازۆنا، سه‌رنج دراوه‌ له‌ هه‌بونی پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵه‌ قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج) و لیژنه‌كه‌ به‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌بونی ئاژه‌ڵه‌ قرتێنه‌ره‌كان له‌ شوێنه‌كه‌ پشتراست ده‌كه‌نه‌وه‌.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ خواردنگه‌ی لازۆنا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كشی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


لیژنه‌ی ریستۆرانت، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه‌ سه‌ردانی خواردنگه‌ و ریستۆرانت و كافتریا و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات هاوڵاتیان و گه‌شتیاران بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش روی تێده‌كه‌ن و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی







 

7312 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/02/2020
زیاتر
»
سلێمانی ... دەست بەسەر بڕیکی زۆر دەرمانی قەڵەویی و لاوازکردنی کێشدا دەگیرێت...
»
چوار دوکانی ترى غاز فرۆشتن دادەخرێت...
»
ئارایشتگای یارا له‌ سلێمانی داخرا...
»
به‌هۆی گرانكردنی نرخه‌وه‌ كارگه‌ی غازی ئه‌زمڕ داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... دوكانێكی غاز فرۆشتنی دیكه‌ داخرا...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌م دو شوێنه‌ داده‌خات...
»
سلێمانی ... خوارده‌مه‌نی میلله‌ت داخرا...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی سابیر داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... دوو ئارایشتگا دادەخرێت...
»
سلێمانی ... كارگه‌ی سۆلاڤ داده‌خرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.