»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه
سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌نێت: چاودێری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی غاز و بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غاز ده‌كه‌ن و  گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه‌‌.



له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاسایشی ئابوری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وت و كانزاكان‌ به‌وردی چاودێری سه‌رجه‌م كارگه‌ وبریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غازی ماڵان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین و نرخی غازی ماڵان نرخه‌كه‌ی وه‌ك خۆیه‌تی و پێویسته‌ به‌ نرخی حه‌وت هه‌زار و (500) دینار بگاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان.



وتیشی:"له‌ دو رۆژی رابردودا غازی پێویست هاتوه‌ته‌ شاری سلێمانی و گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه‌"‌.



ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: رۆژی هه‌ینی كه‌پشوی فه‌رمییه‌ لیژنه‌كان سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی غازی ماڵانیان له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا كردوه‌، هه‌ر كارگه‌ و بریكارێك به‌نرخی زیاتر له‌ نرخی دیاریكراو غازی ماڵان بفرۆشێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



لەکاتی هەبوونی کاڵاوشمەکی خراپ وماوەبەسەرچوو یاخودگەیاندنی سکاڵا دەتوانن لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک یاخود ژمارە تەلەفونی (07708677777) پەیوەندی بە قائیمقامیەتی سلێمانی ولیژنەهاوبەشەکانییەوە بکەن.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1862 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/02/2020
زیاتر
»
ته‌نها لیژنه‌ی دووی قایمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ 200 سه‌ردانی ئه‌نجامداوه‌...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی بێمۆردا گیرا...
»
جگه‌ری هاورده‌ زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت...
»
به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنه‌وه‌، بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ژماره‌یه‌ك بڵندگۆ له‌ناوده‌برێت...
»
هاوڵاتیان له‌ بڕو كوالێتی ئه‌و غازه‌ی به‌كاری ده‌هێنن دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
سلێمانی ... بڕێك هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.