»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی... هەڵمەتێكی فراوانی دابەشكردنی غاز دەستپێدەكات
لە سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی دابەشكردنی غاز دەستپێكرد و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی غاز هەموو گەڕەكەكان دەگرێتەوە.


لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 2020.2.7 بە سەرپەرشتی لیژنەكانی قائیمقامیەت و ئاسایشی ئابوری، لە بەردەم تەلاری ھونەر ھەڵمەتێكی فراوان بۆ دابەشكردنی غاز بۆ گەڕەكەكانی سلێمانی دەستیپێكرد و سەرجەم گەڕەكەكانیش دەگرێتەوە.


وتیشی: پێشتر رۆژانی هەینی وەكیلەكانی دابەشكردنی غاز، غازیان دابەشنەدەكرد، بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فراوان دابەشدەكرێت و هەموو ماڵێك دەتوانێت بوتڵە بەتاڵەكانی پڕ بكاتەوە.


راشیگەیاند: تەنها دوێنێ پێنج شەممە لەناو شاری سلێمانی 21 هەزار بوتڵ غاز دابەشكراوە و ئەمڕۆش 14 تانكەری دیكەی غاز هاتوونەتە ناو شاری سلێمانی.


ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان غاز كەم بۆتەوە، هەرچەندە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانیشەوە دڵنیایی دەدرایە هاووڵاتیان لەبارەی نرخ و بڕی غازەوە، بەڵام ناڕەزایی بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی لێكەوتەوە. 




ژینەر محەمەد
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

3212 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/02/2020
زیاتر
»
لیژنە ھاوبەشەکان ئاماری کاری مانگی یەکی بڵاوکردەوە...
»
لیژنەی یه‌ك راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا...
»
كەشو هەوای 2019 بۆ هەرێمی كوردستان ساڵێكی جیاواز بوو...
»
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن...
»
لەسلێمانی بەرهەمی سەوزە سێ‌ هێندە زیادی كردووە...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆ و بۆدره‌ی مناڵ و زاهیدا گرتوه‌...
»
سلێمانی ... كارگه‌ی ئالیك داده‌خرێت...
»
په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخان ده‌كه‌ن...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ هه‌ر ئه‌مڕۆ كێشه‌ی شایه‌ن سیتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.