»   هه‌واڵه‌کان
لیژنە ھاوبەشەکان ئاماری کاری مانگی یەکی بڵاوکردەوە

بەپێی ئاماری مانگی رابردووی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت بڕی تەلەف کەمیکردووە، قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت ھاوڵاتیان لە جاران زیاتر چاودێری شمەک و خۆراکەکان دەکەن.


بەپێی ئەو ئامارەی کە لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویان کردووەتەوە لە مانگی (یەک) کانونی دوومدا لیژنەکان سەردانی (٤) ھەزار و (٢٤٥) شوێنیان کردووە و لە پابەندبون و جێبەجێ کردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکانیان کۆڵیوەتەوە، لە کۆی گەڕان و بەسەرکردنەوەکانیان، بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی ژینگەیی و ڤێتێرنەرییەکانەوە (٥٧٢) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ کراوە و (٤٥٦) شوێنیش ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان بن. بەھۆی جۆرەکانی سەرپێچیشەوە (٢٠) شوێن داخراون .


لە ئامارەکەدا ھاتووە، لە مانگی (یەک)دا بڕی  (٩٤.٣٧٦) نەوەدو چوار تەن و سێ سەدو حەفتاوشەش کیلۆگرام موادو خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە، کۆی گشتی پارەی غەرامەکراویش لەو مانگەدا بریتییە لە (٢٣) ملیۆن و (٣٠٠) ھەزار دینار، کە بەپێی  یاساو رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی ھەرێم دەخرێتەوە سەر داھاتی گشتی.


بە پێی رێنماییەکانی لیژنە ھاوبەشەکان ھەرشوێنێک پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی سەرپێچیەکاندا رووبەرووی داخستن یان دادگا دەکرێنەوە.


ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانیش ئاماژەی بەوە کرد تێبینی دەکرێت ھاوڵاتیان شانبەشانی لیژنە ھاوبەشەکان چاودێری ئەو دووکان و مارکێتانە دەکەن کە شمەک و خۆراکیان لێ دەکڕن, ئەوەش وایکردووە پابەندبوون بە مەرج و رێنماییەکانەوە لەلای دووکان و شوێنە گشتییەکان زیاتر ببێت.




ڕزگار قسیم

  راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
832 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/02/2020
زیاتر
»
لیژنەی یه‌ك راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی بڵاودەكاتەوە...
»
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا...
»
كەشو هەوای 2019 بۆ هەرێمی كوردستان ساڵێكی جیاواز بوو...
»
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن...
»
لەسلێمانی بەرهەمی سەوزە سێ‌ هێندە زیادی كردووە...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆ و بۆدره‌ی مناڵ و زاهیدا گرتوه‌...
»
سلێمانی ... كارگه‌ی ئالیك داده‌خرێت...
»
په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخان ده‌كه‌ن...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ هه‌ر ئه‌مڕۆ كێشه‌ی شایه‌ن سیتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: ئەوەی لە سلێمانی دەكرێت لە شارەكانی تری عێراق و هەرێم نەكراوە...
Copyright ©2015. All rights reserved.