»   لیژنه‌کان - چالاکی
ته‌نها لیژنه‌ی دووی قایمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ 200 سه‌ردانی ئه‌نجامداوه‌

لیژنه‌ی دوو، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌ ماوه‌ی مانگێكدا (202) سه‌ردانی ئه‌نجام داوه‌ و پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ چه‌ند شوێنێك كردووه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا و له‌ میانی سه‌ردانه‌كانیاندا له‌ چه‌ند دووكانێكی گۆشتفرۆشتندا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئاژه‌ڵی بێمۆر و بێ ناونیشاندا گرتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ژماره‌یه‌ك چێشتخانه‌ و رێستۆرانتدا ده‌ستیان به‌سه‌ر گۆشت و شاورمه‌ی رۆژی پێشتردا گرتووه‌.

هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ به‌هۆی سه‌رپێچییه‌كانه‌وه‌ پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ (41) شوێنی كار و فرۆشگا كردووه‌ له‌گه‌ڵ (31) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌. هاوكات شوێنكارێكیشیان داخستووه‌.

لیژنه‌ی دوو له‌ نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی و ئاسایش و چاودێری بازرگانی و قائیمقامیه‌ت پێكهاتووه‌ و رۆژانه‌ چاودێری چێشتخانه‌ و ماركێت و فرۆشگاكان ده‌كات.



راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
918 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/02/2020
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی بێمۆردا گیرا...
»
جگه‌ری هاورده‌ زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت...
»
به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنه‌وه‌، بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ژماره‌یه‌ك بڵندگۆ له‌ناوده‌برێت...
»
هاوڵاتیان له‌ بڕو كوالێتی ئه‌و غازه‌ی به‌كاری ده‌هێنن دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
سلێمانی ... بڕێك هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر پسكیت له‌ناوده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.