»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... دەست بەسەر بڕیکی زۆر دەرمانی قەڵەویی و لاوازکردنی کێشدا دەگیرێت
لیژنەی هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بە هاوکاری ئاسایشی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، لە کۆگایەکی فرۆشیاری پەیجەکانی ئۆنلاین دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی نایاساییدا دەگرێت و لیژنەکەش داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەڕێی ئۆنلاینەوە دەرمان نەکڕن. 



ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020.1.30  لیژنەی باڵا و لیژنەی هاوبەشەیی تەندروستی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوکاری ئاسایشی گەڕەکی چوارچرا، لە کۆگایەکی فرۆشیاری پەیجەکانی ئۆنلاینی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قەڵەویی و لاواز کردنی کێشدا گرتوە.



بڕی ئەو دەرمانانە جۆراوجۆرانەی لیژنەی هاوبەشەی تەندروستی دەستی بەسەردا گرتوە زیاترە لە (517) پارچە قتو، کە بەشێوەی نایاسایی هاوردەی شاری سلێمانی کراوە و فرۆشیاران بە دەرمانی دابەزاندن و زیادکردنی کێش بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن.



لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتان دەکات، لەڕێی پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرمان نەکڕن لەبەر ئەوەی سەرچاوەی هاوردەکردن و شوێنی فرۆشتنیان دیارنیە.



لیژنەی تەندروستی، یەکێکە لە لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رۆژانە سەردانی دەرمانخانە و نەخۆشخانە و ئەو شوێنانە دەکات هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر روی تێدەکەن، لەکاتی هەبونی سەرپێچی و پابەند نەبون بە مەرجەکانی کارکردن شوێنەکە دادەخات و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی


1468 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/01/2020
زیاتر
»
چوار دوکانی ترى غاز فرۆشتن دادەخرێت...
»
ئارایشتگای یارا له‌ سلێمانی داخرا...
»
به‌هۆی گرانكردنی نرخه‌وه‌ كارگه‌ی غازی ئه‌زمڕ داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... دوكانێكی غاز فرۆشتنی دیكه‌ داخرا...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌م دو شوێنه‌ داده‌خات...
»
سلێمانی ... خوارده‌مه‌نی میلله‌ت داخرا...
»
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی سابیر داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... دوو ئارایشتگا دادەخرێت...
»
سلێمانی ... كارگه‌ی سۆلاڤ داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... كارگه‌ی تایه‌ی له‌رێ داده‌خرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.