»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... كارگه‌ی ئالیك داده‌خرێت
به‌هۆی  پابه‌ندنه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئالیك داده‌خات.


له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ری سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وبه‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن كارگه‌ی ئالیك بۆ دروستكردنی ئالیكی ئاژه‌ڵ له‌ ناوچه‌ی بازیانی شاری سلێمانی داده‌خرێت.


له‌ راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتوه‌؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كارگه‌كه‌ پابه‌ندی هیچ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و هونه‌ری نه‌بوه‌، ‌ گه‌نمه‌ شامییه‌كی نه‌شیاوی له‌ دروستكردنی ئالیكی ئاژه‌ڵه‌كاندا به‌كارهێناوه‌.


ئه‌وشی خسته‌وه‌ته‌ رو؛ له‌ كارگه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر نیشاسته‌دا گیراوه‌ كه‌ شیاوی به‌كارهێان نیه‌ هه‌روه‌ها؛ به‌كار نه‌هێنانی بالێت بۆ ژێر ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی كراونه‌ته‌ ناو گوێنیه‌كانه‌وه تا پارێزگارییان لێبكات له‌ ته‌ڕبون یاخود مشك و قرتێنه‌ره‌كانی دیكه‌.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت تا ئه‌وه‌كاته‌ی پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن ده‌بێت.‌   



س . ب
ئاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


1304 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/01/2020
زیاتر
»
په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخان ده‌كه‌ن...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ هه‌ر ئه‌مڕۆ كێشه‌ی شایه‌ن سیتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: ئەوەی لە سلێمانی دەكرێت لە شارەكانی تری عێراق و هەرێم نەكراوە...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی هەواڵێک رەت دەکاتەوە...
»
كەشناسی: لەهەندێك ناوچە ئەگەری بەفربارین هەیە...
»
سلێمانی- ئاماری ساڵانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان راگه‌یه‌ندرا...
»
سلێمانی .... بڕی بەرهەمە هاوردەكراوەكان دیاریدەكرێن...
»
سەرۆكی نوێی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستبەكاربوو...
»
له‌ بازگه‌ی ئاسایشی عه‌ربه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی نایاساییدا گیرا...
»
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.