»   هه‌واڵه‌کان
په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخان ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پاراستنی خانو‌و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی، به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كی شێخان، هه‌ردوو لیژنه‌ی شاره‌وانی و ڕۆشنبیری په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییان كرد و له‌گه‌ڵ قائیمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌وار و لیژنه‌ی شوێنه‌وار و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی بواری پاراستنی شوێنه‌واردا كۆبونه‌وه‌.

ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی باسی له‌و هه‌وڵانه‌ كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردودا له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تێدایه‌ داویانه‌ بۆ پاراستنی ته‌واوی خانو‌و گه‌ڕه‌كه‌ كه‌له‌پورییه‌كانی سلێمانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ ئه‌و گه‌ڕه‌ك و خانووانه‌ به‌شێوازه‌ كه‌له‌پورییه‌كه‌ی بمێننه‌وه‌ و له‌سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌وه‌ نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌ و ببن به‌شوێنی چالاكی هه‌ونه‌ری و بازرگانی.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا توانا كه‌مال- سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ وه‌كو شاره‌وانی و حكومه‌تیش مه‌به‌ستمانه‌ سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی بپارێزین به‌جۆرێك بچێته‌ خزمه‌تی شاره‌كه‌ و هاوڵاتیانیشه‌وه. وتیشی به‌پێی ماسته‌رپلانی شاره‌وانی كاری خۆمان ده‌كه‌ین و مه‌به‌ستیشمانه‌ خزمه‌ت به‌ شاره‌كه‌مان بكه‌ین.
دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ خرایه‌روو، لو‌قمان وه‌ردی- سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ورده‌كار و پێشنیاریی زۆریان خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست له‌باره‌ی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كی شێخان، وتیشی بۆچونی ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكه‌وه‌ نزیكه‌ و هه‌موولایه‌ك به‌مه‌ستێتی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنانه‌ وه‌كوخۆیان نۆژه‌نبكرێنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بچنه‌ خزمه‌تی ژێرخانی رۆشنبیری سلێمانییه‌وه‌.

دواتر ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی باسی له‌وه‌كرد كه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌رده‌م لیژنه‌ی شوێنه‌وار و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان بۆ كاركردن له‌ پاراستنی ئه‌و سیما و سامانه‌ گه‌وره‌یه‌ی شاره‌كه‌مان نه‌بوونی یاسای تایبه‌ته‌ به‌ بواری شوێنه‌وار، بۆیه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان كاری جدی بكات بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری پاراستنی شوێنه‌وار و خانووه‌ كه‌له‌پورییه‌كان.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


770 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/01/2020
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی؛ هه‌ر ئه‌مڕۆ كێشه‌ی شایه‌ن سیتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: ئەوەی لە سلێمانی دەكرێت لە شارەكانی تری عێراق و هەرێم نەكراوە...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی هەواڵێک رەت دەکاتەوە...
»
كەشناسی: لەهەندێك ناوچە ئەگەری بەفربارین هەیە...
»
سلێمانی- ئاماری ساڵانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان راگه‌یه‌ندرا...
»
سلێمانی .... بڕی بەرهەمە هاوردەكراوەكان دیاریدەكرێن...
»
سەرۆكی نوێی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستبەكاربوو...
»
له‌ بازگه‌ی ئاسایشی عه‌ربه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی نایاساییدا گیرا...
»
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا...
»
لە سلێمانی نزیكەی 200 تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو لەناو برا...
Copyright ©2015. All rights reserved.