»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی؛ هه‌ر ئه‌مڕۆ كێشه‌ی شایه‌ن سیتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، دانیشتوانی شایه‌ن سیتی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌وكۆمپانیا تۆمار ده‌كه‌ن خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین ده‌كات.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2020.1.21 ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت پێشوازی له‌ ئه‌نجومه‌ن و دانیشتوانی شایه‌ن سیتی له‌ قوله‌ره‌یسی كرد كه‌بۆ سكاڵاكردن له‌و كۆمپانیایه‌ی خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین ده‌كات سه‌ردانیان كردبو.


دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌ هاوچه‌رخه‌كه‌ گله‌یی و گازنده‌ی نه‌بون و دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌ خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ كردوه‌، وتیان؛‌ مانگانه‌ بڕێك پاره‌یان به‌ناوی دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ لێوه‌رده‌گرێت به‌ڵام كه‌مته‌رخی كردوه‌‌ له‌ئاست دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.


وتیشیان؛ پاك رانه‌گرتنی شه‌قام و باڵه‌خانه‌كانه،‌ بۆته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك و پیسكردنی ژینگه‌ و تێكدانی سیمای شوێنه‌كه‌.


ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به‌شی یاسایی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی راسپارد هه‌ر ئه‌مڕۆ رێكاریی یاسایی دژی ئه‌و كۆمپانیا بگرنه‌ به‌ر و به‌رێگه‌ی یاسایی كۆتایی به‌ كێشه‌كانی ئه‌و سیتیه‌ بهێنن ماف بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی







2250 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/01/2020
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی: ئەوەی لە سلێمانی دەكرێت لە شارەكانی تری عێراق و هەرێم نەكراوە...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی هەواڵێک رەت دەکاتەوە...
»
كەشناسی: لەهەندێك ناوچە ئەگەری بەفربارین هەیە...
»
سلێمانی- ئاماری ساڵانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان راگه‌یه‌ندرا...
»
سلێمانی .... بڕی بەرهەمە هاوردەكراوەكان دیاریدەكرێن...
»
سەرۆكی نوێی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستبەكاربوو...
»
له‌ بازگه‌ی ئاسایشی عه‌ربه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی نایاساییدا گیرا...
»
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا...
»
لە سلێمانی نزیكەی 200 تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو لەناو برا...
»
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان 200 دۆنم له‌ چیای ئه‌زمڕ سه‌وز ده‌كات...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.